ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا بڵاودەکرێتەوە

ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا بەهۆی شەڕی نێوان وڵاتانی دەوڵەمەند و وڵاتانی تازەپێگەیشتوو بڵاودەکرێتەوە لەسەر ئامانجەکانی دەردانی گازی ژەهراوی و ڕاگرتنی یارمەتییە داراییەکان بۆ گەلانی زیانلێکەوتوو.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا بەهۆی شەڕی نێوان وڵاتانی دەوڵەمەند و وڵاتانی تازەپێگەیشتوو بڵاودەکرێتەوە لەسەر ئامانجەکانی دەردانی گازی ژەهراوی و ڕاگرتنی یارمەتییە داراییەکان بۆ گەلانی زیانلێکەوتوو.

 

ڕاپۆرتەکە بە بەشداری سەدان زانای باڵای جیهان بڕیار بوو ڕۆژی هەینی لە کۆتایی کۆبوونەوەیەکی هەفتەیی لە شارۆچکەی ئینتەرلاکینی سویسرا لەلایەن شاندەکانی حکومەتەوە پەسەند بکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەو وادەیە چەندین جار درێژکرایەوە، چونکە بەرپرسانی وڵاتانی گەورەی وەک چین، بەرازیل، سعودیە و هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا لە کۆتایی هەفتەدا پێداچوونەوەیان پێداکردووە.

 

ڕاپۆرتەکەی پانێڵی نێوان حکومەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا بە مەبەستی کۆتاییهێنانە بە زنجیرەیەک کە بڕێکی زۆر لە لێکۆڵینەوەکان لەسەر گەرمبوونی جیهان تاوتوێ دەکات کە لە دوای ڕێککەوتنی کەشوهەوای پاریسەوە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە کۆکراونەتەوە.

 

پوختەی ڕاپۆرتەکە سەرەتای ڕۆژی یەکشەممە پەسەندکرا، بەڵام سێ سەرچاوەی نزیک لە دانوستانەکان بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسیان ڕاگەیاندووە، مەترسی ئەوە هەیە ڕێککەوتن لەسەر دەقی سەرەکی پێویستی بە دواخستنی بۆ کۆبوونەوەی دواتر هەبێت، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە نوێنەران کرد کە ڕاستییەسەختەکان خەنەڕوو بۆ ئەوەی ئەو پەیامە بگەیەنن کە کاتێکی کەم ماوە بۆ جیهان کە بگاتە ئاستی گەرمبوونی جیهانی ١.٥ پلەی سەدی بە بەراورد لەگەڵ سەردەمی پێش پیشەسازی.

 

لە کاتێکدا تێکڕای پلەی گەرمی جیهانی پێشتر لە سەدەی نۆزدەهەمەوە بە ڕێژەی ١.١ سەدی بەرزبووەتەوە، گۆتێرێس پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە کەمبوونەوەی خێرا و قووڵی دەردانی گازی ژەهراوی لە سەرانسەری هەموو کەرتەکانی ئابووری جیهانیدا پێویستە.

 

چاودێران دەڵێن کۆبوونەوەکانی IPCC تادێت بەسیاسی دەبێت لەگەڵ زیادبوونی گرەوەکانی سنووردارکردنی گەرمبوونی جیهان، ئەمەش ئاوێنەیەکی دانوستانەکانی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکانە لەسەر کەشوهەوا کە بەزۆری لە کۆتایی ساڵدا ئەنجام دەدرێن.

 

لەنێو ئاڵۆزترین پرسەکانی کۆبوونەوەی ئێستادا بریتین لە چۆنیەتی پێناسەکردنی ئەوەی کە کام نەتەوە وەک وڵاتانی تازەپێگەیشتووی لاواز هەژمار بکرێت، ئەمەش وایان لێدەکات شایستەی وەرگرتنی پارەی نەختینە بن لە سندوقێکی ‘زەرەر و زیان’ کە لە دوایین دانوستانەکانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان لە میسر ڕێککەوتوون.

 

هەروەها نوێنەران شەڕیان لەسەر ئەو ژمارانە کردووە کە باس لەوە دەکەن کە لە ساڵانی داهاتوودا چەندە پێویستە دەردانی گازی گەرم کەم بکرێتەوە و چۆن هەوڵەکانی لابردنی کاربۆنی دەستکرد یان سروشتی بخرێتە ناو هاوکێشەکانەوە.

 

وەک ئەو وڵاتەی کە لە دوای پیشەسازییەوە زۆرترین بڕی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی بۆ بەرگەهەواوە بڵاوکردووەتەوە، ئەمریکا بە توندی پاڵ بە چەمکی بەرپرسیارێتی مێژوویی لە گۆڕانی کەشوهەوادا ناوە.