لە سۆماڵ، بەرزبوونەوەی هێرشە ڕەگەزییەکان دۆخی ژنانی ئاوارە ئاڵۆزتر دەکات

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان کۆکراونەتەوە، توندوتیژی جەستەیی، توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی باوترین جۆرەکانی توندوتیژین کە ژنان لە کۆمەڵگە ئاوارەبووەکەدا تووشی دەبن و لە ساڵی ٢٠٢٣ شدا بەرەو خراپتر ڕۆشتووە.

ناوەندی هەواڵ

 

کرێکارانی مرۆیی سۆماڵ و کاربەدەستانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاند، ژنانی ناو کەمپی ئاوارەکان ڕووبەڕووی توندوتیژیی ڕەگەزی و دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە لە نێوان دووبارەبوونەوەی وشکەساڵی لە وڵاتەکەدا کە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی دانیشتوانی ناوچەکە.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆکراونەتەوە، توندوتیژی جەستەیی، توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی باوترین جۆرەکانی توندوتیژین کە ژنان و کچان لە کۆمەڵگە ئاوارەبووەکەدا تووشی دەبن.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ساڵی ٢٠٢١ کۆکراونەتەوە، دەریدەخەن کە ٪٥٢ی ڕووداوەکانی توندوتیژی ڕەگەزی کە ڕاپۆرتکراون، لە دەستدرێژی جەستەییەوەیە، ٪١١، ئازاردانی دەروونی یان سۆزداری ٪٦ و هاوسەرگیری بەزۆر یان پێشوەختە.

 

بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاندووە، هێرشەکانی لە ئەنجامی جیاکاری ڕەگەزی لە ساڵی ٢٠٢٢ و لە ماوەی چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ بەرەو خراپتر ڕۆشتووە.

 

٪٧٣ ڕووداوەکانی توندوتیژی ڕەگەزی کە لە چارەکی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢دا تۆمارکراون لەلایەن ئاوارەکانەوە ڕاپۆرتکراون، ٪١٩ی ڕزگاربووانی کۆمەڵگە میواندارەکان و ٪٣ی پەنابەران پێکدەهێنن، کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئەسیوپیاوە هاتوون.

 

٪ ٥٨ی ڕووداوەکانی چارەکی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢، بەم شێوەیە ڕێژەکەی خراوەتەڕوو ١٠٪ دەستدرێژی و ١٤٪ هەوڵی دەستدرێژیکردن بووە، لە چارەکی کۆتاییدا بە بەراورد بە چارەکی سێیەمی ساڵی ٢٠٢٢ توندوتیژی بە ڕێژەی ٤٪ زیادی کردووە.

 

لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، ئاوارەکان ٥٤٪ی ڕووداوەکانی توندوتیژی ڕەگەزییان پێکهێناوە، ئەو حاڵەتانەی کە لەلایەن ڕزگاربووانی کۆمەڵگە میواندارەکانەوە ڕاپۆرتکراون ٢٢٪ بووە، کە لە چارەکی چوارەمی ساڵی ٢٠٢٢دا بە ڕێژەی ١٩  ٪ زیادیکردووە، لە کاتێکدا کە ڕزگاربووانی توندوتیژی ڕەگەزی لە پەنابەران لە ٪١٢دایە، بەڵام لە چارەکی چوارەمی ساڵی ٢٠٢٢ لە ٪٣ زیادیکردووە کە پەنابەران لە بنەڕەتدا خەڵکی ئەسیوپیا و یەمەنن.

 

لە میانەی سەردانی سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سۆماڵ مانگی ڕابردوو، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، وشکەساڵی لە سۆماڵ بووەتە هۆی ئاوارەبوونی یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار سۆماڵی، کە لە کۆی پێنج کەسی ئاوارە، چواریان ژن و منداڵن.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە نزیکەی ٦٥ سەنتەری هەیە لە سەرانسەری سۆماڵ و زیاتر لە ٨٠ هاوبەشی ناوخۆیی کە پشتگیری و خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن کە مامەڵە لەگەڵ توندوتیژی جێندەری دەکەن.

 

یەکێک لە هاوبەشەکان ڕێکخراوی پەروەردەی گوندنشین و گەشەپێدانی کشتوکاڵییە READO، ڕێکخراوێکی ناحکومییە کە بەڕێوەبردنی کەیس، خزمەتگوزاری تەندروستی، کیتی پاکوخاوێنی، ڕاوێژکاری، خزمەتگوزاری یاسایی و پشتگیری دەروونی کۆمەڵایەتی پێشکەش بە ڕزگاربووانی توندوتیژی ڕەگەزی دەکات و لە باشووری ڕۆژئاوای سۆماڵ چالاکە.

 

سۆمالیلاند و پونتلاند یاسایەکیان دەرکرد کە دەستدرێژی سێکسی بە تاوان دەزانن، بەڵام یاسایەکی هاوشێوەی پێشنیارکراوی حکومەتی فیدراڵی سۆماڵ ڕووبەڕووی دژایەتی بووەتەوە.

 

لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٨، کابینەی سۆماڵ یاسایەکی پێشنیار کرد کە دەستدرێژی سێکسی بە تاوان دەزانێت، بەڵام ئەو ڕێوشوێنە لە پەرلەمان وەستا، و لەلایەن بەشێک لە پەرلەمانتارانەوە دژایەتیکرا.