پەرلەمانتار بێریڤان ئەسڵان سەرپەرشتی دۆسیەی زەینەب جەلالیانی کرد

ئەندام پەرلەمانی نەمسا بێریڤان ئەسڵان سەرپەرشتیاری کەیسی سیاسی زیندانیکراوی کورد زەینەبی جەلالیانی کرد

ناوەندی هەواڵ

 

 بێریڤان ئەسڵان پەرلەمانتاری کورد لە نەمسا لەسەر هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی ڕایگەیاند کە کەیسی سیاسی زیندانیکراوی کورد زەینەب جەلالیانی گرتووەتە ئەستۆی خۆی.

 

ئەندامی پەرلەمانی کورد لە نەمسا بێریڤان ئەسڵان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ کانوونی یەکەم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوسیویەتی کە کەیسی سیاسی زیندانی کورد زەینەب جەلالیانی گرتووەتە ئەستۆ، سەرەڕای ئەوەی لە زیندانەکاندا ئەشکەنجەدراوە، بەڵام ژنێکە بۆ ژیانێکی باشتر لە تێکۆشانی خۆی نەوەستاوە.

 

زەینەب جەلالیان، بەتەمەنترین ژنە دەستگیرکراوی سیاسی ئێران، لە ١١ ئاداری ساڵی ٢٠٠٨ بە هۆی چالاکییە سیاسییەکانییەوە دەستگیرکرا و ماوەی هەشت مانگ لە زیندانی تاکەکەسیدا بوو، کە لەو ماوەیەدا ئەشکەنجەدراوە، کاتێک سەریدەدەن بە دیواردا سەری شکا و خوێنبەربوونی مێشکی هەبوو کە کاریگەری لەسەر بینایی چاوی هەبوو.

 

بەڕێوبەرایەتی زیندانی یەزد لە ئێران ڕەتی کردەوە کە زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسی بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە سەرەڕای خراپبوونی دۆخی تەندروستی کە ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەوا نەک تەنها بینایی خۆی لە دەست دەدات، بەڵکو ژیانیشی لە دەست دەدات لە کاتێکدا کە چاودێری پزیشکی مافێکی مرۆڤ و زیندانیکراوانە.