خێزانی چالاکوان فەتیحە بریکی داوای ئازادکردنی لە دەسەڵاتداران دەکەن

بنەماڵەی چالاکوان فەتیحە بریکی دەربارەی دۆسیەی دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی ڕۆژی شەممە ١٧ی حوزەیران بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.

جەزائیر

 

کۆمەڵەی جەزائیر بۆ مافەکانی مرۆڤ-ADR رایگەیاند، خێزانی چالاکوانی سیاسی فەتیحە بریکی دوای دەستگیرکردنی لە ١٧ی حوزەیران لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە لە ناوەڕاستی جەزائیردا، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە، تێیدا خێزانەکەی ئاماژەیان بەوەداوە لە ڕۆژی دەستگیرکردنییەوە تا بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی دەستگیرکردنی هێچ هەواڵێکیان لە فەتیحە نەزانیوە و هەر بەدوایدا گەڕاون.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ئێمە نیگەرانین لەو بێدەنگییە و پێمان سەیرە کە ژنێک بەردەوام ژیانی خۆی بۆ خزمەتی وڵاتەکەی و هاوکاریکردنی هاوڵاتیان بەسەربردووە، دەستگیربکرێت بەو شێوەیە.

 

فەتیحە بریکی، مامۆستای زانکۆی خانەنشینکراو و ئەندامی لیژنەی نیشتیمانی بۆ ئازادکردنی گیراوەکانە، خێزانەکەشی سوپاسی ئەو هاوڵاتیانەیان کرد کە داوای "ئازادکردنی بێ مەرج"ی فەتیحەیان کردووە، هەر بەپێی ڕاپۆرتێکی لیژنەی نیشتمانی لە دەستبەسەرکراوانی ئەلحەراک، لە سەرەتای دەستپێکردنی بزوتنەوەی جەماوەری لە جەزائیر لە شوباتی ٢٠١٩ەوە تا ئێستا ٢٦٢ کەس لە هەردوو ڕەگەز دەستبەسەرکراون. 

 

ت.پ