خوێندکارێک لە زانکۆی جەزائیر دەستدرێژی کرایە سەر

جەزائیر بووەتە یەکێک لەو وڵاتانەی ڕێژەی توندوتیژی تێیدا بەرزبووەتەوە، هۆکارەکەشی بۆ خراپی دۆخی ئابووری، سیاسی و تەندروستی ئەو وڵاتە دەگەڕێننەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی تەمموز، خوێندکارێکی بەشی بایۆلۆجی لە زانکۆی عبدلڕحمان میرە، دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر، بە وتەی خوێندکارەکە، ئەوەی هێرشی کردووەتە سەر سەرەتا ویستوویەتی ژمارەکەی بەدەستبهێنێت، دوای ڕەتکردنەوەی کچە خوێندکارەکە، هێرشی کردوەتە سەر.

 

جەزائیر یەکێکە لەو وڵاتانەی لەم دواییانەدا ڕێژەی توندوتیژی تیایدا زیادی کردووە، هۆکارەکەشی بۆ قەیرانی ئابووری، تەندروستی و سیاسی جەزائیر دەگەڕێننەوە.

 

بە هەمان شێوە لە زانکۆی بجایە، لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو مامۆستایەکی بەشی زانستە سروشتییەکان دەستدرێژی سێکسی کردبووە سەر یەکێک لە خوێندکارێک، دواتر لەلایەن ڕاگری کۆلێژەکەوە بڕیاری دەرکردن بۆ مامۆستاکە دەرچوو.

 

ئەم ڕووداوانەش یەکێکن لە زنجیرە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی وڵاتی جەزائیر.