خوێندکارێک لە ئەستەمبول ٢٧ ڕۆژە لە گۆشەگیریدایە
شیلان دەلی پاڵتا خوێندکاری زانکۆی ئەستەمبوڵ بەهۆی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی شەرمەزارکردنی دانانی قەیوم بۆ زانکۆی بۆگزاچی، دەستگیردەکرێت و ماوەی ٢٧ ڕۆژە لە گۆشەگیریدایە.
ناوەندی هەواڵ
خوێندکارێکی زانکۆی ئەستەمبوڵ بە ناوی شیلان دەلی پاڵتا، بەهۆی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی شەرمەزارکردنی دانانی قەیوم بۆ زانکۆی بۆگزاچی، دەستگیردەکرێت و ماوەی ٢٧ ڕۆژە لە گۆشەگیریدایە.
ئەو خوێندکارە لە زیندانی باکرکۆیی ژنان دەستبەسەر کراوە، هاوسەرۆکی گشتی ÎHD ئارین کاسکین لە زینداندا چاوپێکەوتنی لەگەڵ شیلان کردووە و ئاماژەی بەوەدا: " من لەگەڵ شیلان دەلی پاڵتا کەلە بۆگزاچی دەستگیرکراوە چاوپێکەوتنێکم ئەنجامدا، شیلان وتویەتی ماوەی ٢٧ ڕۆژە تا باخچەی زیندانەکە نەبراوە و لە گۆشەگیریدایە و دەشیەوێت بچێتە قاوشێکی دیکەی زیندانە، شیلان بە پێکەنین و هیوا و بە هێز بوو، سڵاوی بۆ هەمووان هەبوو".
ت.پ