خوێندکارانی زانکۆی ڕۆژئاوا دەستبەرداری زانکۆکەیان نابن

خوێندکارانی زانکۆی ڕۆژئاوا، لە میانی سەردانێکدا بۆ شاندێکی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە بڕیاری یەکخستنی زانکۆ و گۆڕینی ناو و پسپۆڕییەکە، دەڵێن: لە هەڵوێستی خۆیان لە دژی بڕیارەکە بەردەوام دەبن.

قامیشلۆ

 

ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوبەری قامیشلۆ سەردانی زانکۆی ڕۆژئاوای کرد، لەم سەردانەدا داوایان کرد کە بەڵگەنامەیەک واژۆ بکرێت کە بەپێی ئەو بەڵگەنامەیە زانکۆی ڕۆژئاوا ببێتە بەشێک لە زانکۆی فورات و لەو چوارچێوەیەشدا ناو و تایبەتمەندییەکانی بگۆڕدرێت، ئەم سەردانە بە ناڕەزایی و کاردانەوەی بەشێک لە خوێندکاران بەرەوڕوو بووەوە و گرژی لە نێوان خوێندکاران و شاندەکەدا دروست بوو.

 

"ئێمە بەردەوام دەبین لە هەڵوێستی خۆمان دژی بڕیارەکە"

زانکۆی ڕۆژئاوا لەو چوارچێوەیەدا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، لە لایەن نەسرین محمەد خوێندرایەوە، وتی: زانکۆی ڕۆژئاوا تەنها ناوی دەزگایەک نییە، بەڵکو بەرهەمی تێکۆشان، ماندووبوون و خەباتی چەندین ساڵە، هەروەها بوون و بەردەوامبوونی، بە ناناسنامەی نەتەوەیی و تایبەتمەندی خۆیەوە بەستراوەتەوە، ئێمە بەرامبەر هەموو بڕیارێک دەوەستینەوە کە تایبەتمەندی زانکۆکەمان بکاتە ئامانج، لە هەڵوێستەکانی خۆمان بەردەوام دەبینین بۆ پاراستنی ناسنامە، زمان و بوونی زانکۆی ڕۆژئاوا، هەردەم لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبینین.

 

نەسرین محەمەد ڕایگەیاند، پاراستنی زانکۆی ڕۆژئاوا پاراستنی مافی خوێندنە بە زمانی دایکی و مافی گەلی کورد بۆ پاراستنی ناسنامەیی لە بوارەکانی زانست و پەروەردەدا.