خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کۆیە خۆپیشادانیان دەستپێکرد

دوای ئەوەی بۆ چەند ڕۆژێک خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان وەستێنرا، ئەمڕۆ خوێندکارانی شارۆچکەی کۆیە گردبوونەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

هەفتەی ڕابردوو خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانیان کرد و داوای دەرماڵە و مافەکانیان کرد، دوێنێ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، وەڵامی خوێندکارانی دایەوە و ئاماژەی بەوەدا لە هیچ شوێنێک نەبووە خوێندن بە بەلاش بێت.

 

ئەگەرچی ئەم وەڵامە ناڕەزایەتی مامۆستا، چالاکوان و سیاسەتمەدار و هاوڵاتیانی لێکەوتەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نمونەی چەندین وڵات بڵاوکرایەوە کە خوێندن تێیدا بێبەرامبەرە و هاوکاری خوێندکاریش دەکرێت.

 

ئەمڕۆش خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی شارۆچکەی کۆیەی سنوری ئیدارەی هەولێر بە دروشمی "ئەى حکومەتى ٣٠ ساڵە، مافى خۆمانە دەرماڵە" خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە.

 

ت.پ