خوێندکارانی زانكۆ دیمەنی كولتووری كوردی زیندوو دەكەنەوە

زانكۆی كۆیە فێستیڤاڵێكی لە ساڵرۆژی ڕاگەیاندنی دەستپێشخەری زانکۆ ڕێکخست و چەند چالاكیەكی کولتووری ئەنجامدا.

کۆیە

 

زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی کۆڵەگەی خزمەتکردنی کۆمەڵگە پلانی ستراتیژیی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ی خۆی کار لەسەر پاراستنی دابونەریت و کولتووری کوردەواری دەکات و فێستیڤاڵێكی لە ساڵرۆژی ڕاگەیاندنی دەستپێشخەری زانکۆ ڕێکخست و چەند چالاكیەكی کولتووری ئەنجامدا، بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتیی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە ڕەشماڵی کوردەوارییان هەڵدا.

.

هەروەها پێدانی خەڵاتی زانکۆ بۆ پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدانی ڕێوڕەسمی بە دیجیتاکردنی دەست نووسەکانی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی کۆیە و پشانگای ئۆتۆمبێلی کارەبایی و پێشانگای کاری کۆمپانیاکان وپێشانگای پرۆژەی خوێندکارانی زانکۆی کۆیەو پێشانگای ڕەشماڵی کوردەواری بەڕێوەچوو.

 

خوێندکارانی کچی زانكۆی كۆیە دیمەنی كولتووری كوردی زیندوو دەكەنەوە

جیهان رەسوڵ، خوێندكار لە بەشی زمان و ئەدەبی كوردیە لە زانكۆی كۆیە، بە نان كردن بەشداری لە رەشماڵی كوردی كردووە وتی: ئەمڕۆ من نان دەكەم نانی كەلانەو ناسكە نان، بەمەبەستی لەبیرنەكردنی پیشەی دایكان و ژنان لەسەردەمی كۆنەوە كە ژنان بەردەوام كردوویانە و كچەكانیان هەر زوو  فێری نانكردن كراون، نانی كەلانە کە ناو خنەكەی بریتیە لە تەرەپیاز وهەندێک كەس سەوزەی تێدەكات و کەمێیک چەوردەكریت ودەبرژێنرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، كەلانە یەكێك بووە لەو خواردنە خۆشانەی تایبەت بۆ میوان وئازیزان ئامادە دەكراوەو لەسەر ساج دەبرژێنرێت، لەگەل ماستاوو دۆ دەخورێت، لە هەندێک ناوچە جیاوازی هەیە لەهەندێک شوێن بە دۆشاو دەخورێت وهەندێک ناوچە بێ ڕۆن دەیخۆن.

 

ئاماژە بەوەشکرد، نان كردنیش لەناوچەیەك بۆناوچەیەكی دیكە جیاوازە وتی: بۆنمونە لەناوچەی ئێمە وەك پشدەر و بیتوێن  جۆری دیكە نان دەكەن، هەندێک جار نان كردن بەیەك كەس دەكرێت یەك نان دەخرێتە سەرساج، بەڵام لەسنووری كۆیە زۆربەی كات چەند نان بەسەر یەك دادەدەن و زیاتر لەكەسێك دەتوانن پێكەوە نان بكەن وهەمیشە ئەوەی باوە یەكێک نان دەكات و یەکێکی دیكە دەیبرژێنێت.