خوێندکارانی کچ لە ئێران بە کۆمەڵ ژەهراوی بوون

لانیکەم هەشت خوێندکاری کچ بە هۆی ژەهراویبوونی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن لە خوێندنگەیەکی ئامادەیی شاری دیواندەرە بە سەختی ژەهراوی بوون، ئەو خوێندکارانە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و باری تەندروستییان ناجێگیرە و لە چاودێری چڕدان.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ لانیکەم هەشت خوێندکاری کچ بە هۆی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن لە خوێندنگەیەکی ئامادەیی شاری دیواندەرەی ئێران بە سەختی ژەهراوی بوون، ئەو خوێندکارانە بەهۆی خراپی باری جەستەیی لە نەخۆشخانە خەوێندراون. خوێندکارەکان لە چاودێری چڕدان.

 

ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نەبوونی هەواگۆڕکێی دروست و بێبایەخی دەسەڵاتداران لە ڕێوشوێنی سەلامەتی لە گرنگترین هۆکارەکانی ڕووداوەکە بوون، بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، دزەکردنی گازەکە بۆ ماوەیەکی زۆر بەبێ دەستنیشانکردن ماوەتەوە، تەنها دوای ئەوەی خوێندکارەکان دەستیانکردووە بە هەستکردن بە نیشانەکانی ژەهراوی بوون وەک سەرئێشەی توند و سەرگێژخواردن و بێهۆشبوون.

 

ئەم ڕووداوە نیگەرانییەکانی سەبارەت بە سەلامەتی بەشەناوخۆییەکانی خوێندکاران بە تایبەت لە ناوچە دوورەکان زیندوو کردووەتەوە. لەلایەن چالاکوانانی پەروەردە و ڕێکخراوەکانی مافی منداڵانەوە ڕەخنەی زۆری لێگیراوە.

 

نەبوونی پشکنینی وەرزی و جێبەجێنەکردنی ستانداردە فەرمییەکان

خراپی کوالیتی دەرفەتی پەروەردەیی و خوێندنگە ناوەندییەکان لە ئێران، کێشەیەکی پێکهاتەیی قووڵە، کە لە ئەنجامی ساڵانێک کەم سەرمایەگوزاری، خراپی چاودێری و پابەندنەبوون بە بنەماکانی سەلامەتی سەرهەڵدەدات. زۆرێک لەو دامەزراوانە لە بینا کۆنەکاندا کاردەکەن و هەواگۆڕکێی پێویستیان نییە و سیستمی گەرمکەرەوەی بەسەرچوویان تێدایە. ئەمەش مەترسییەکانی دزەکردنی گاز و ئاگرکەوتنەوە و داڕمانی پێکهاتەیی زیاد دەکات.

 

هەروەها نەبوونی پشکنینی وەرزی و جێبەجێنەکردنی ستانداردە فەرمییەکان کێشە تەکنیکییەکان دەشارێتەوە، ئەمە لە ناوچە کەم خزمەتگوزارییەکان مەترسیدارترە، سنووردارکردنی بودجە و خراپی ژێرخانی پارێزەر خوێندکاران دەخاتە مەترسییەوە.