خوێندکارانی غەززە کێشەی زۆریان هەیە لە خوێندنی ئۆنلاین

خوێندکارێک بەناوی ئایە ئەلجەرجوری دووپاتی کردەوە کە خوێندنی ئۆنلاین زۆر قورسە بەهۆی شەڕی غەززە چونکە کارتی ئینتەرنێتی ڕۆژانە و کاغەزی خوێندنگە زۆر گرانن.

 

ڕەفیف ئیسلیم

 

غەززە- بەهۆی بەردەوامی شەڕی کەرتی غەززە، وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند کە هەلی خوێندنی ئۆنلاینیان ڕەخساندووە، بەهۆی نەبوونی تۆڕی ئینتەرنێت، گرانی تێچووی کارتەکانی کە تەنها بۆ چەند کاتژمێرێک دەمێنێتەوەو سەختی بارگاوی کردنی مۆبایلەکان ئازاری خوێندکارانی زیاتر کردووە.

 

خوێندکارێک بەناوی ئایە ئەلجەرجوری ڕایگەیاند، پلانی خوێندنی ئۆنلاین نوێ نییە، لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی ٢٠٢٠وە سەرجەم دامەزراوە پەروەردەییەکان پشتیان پێ بەستووە و وتی: ئێستا ئەم پلانە جارێکی دیکە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام دۆخەکەو دەرفەتەکان جیاوازن، لەو کاتەدا هەمووان لاپتۆپ و ئینتەرنێتیان هەبوو، بەڵام ئەم دۆخە سەختە بەوواتایە  نییە کە هەمووان بە بێ پەروەردەیی بمێننەوە. بەتایبەت بەهۆی شەڕی غەززە. کەس نازانێت کەی کۆتایی دێت، لەئەنجامی ئەو دۆخەی ئێستا پێویستی بە سیاسەتی نەرم هەیە لەلایەن دامەزراوە پەروەردەییەکان و مامۆستایانی زانکۆو خوێندنگەکانەوە سیاسەتی نەفامی کە داگیرکەر بەسەر خەڵکی ئەم ناوچەیەدا سەپێندراوە، دەبێت شکستی پێبهێندرێت.

 

"نەبوونی ئینتەرنێت کاریگەری دروست دەکات"

ئایە ئەلجەرجوری لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پەروەردە شتێکی نائاسایی نییە، پێویستییەکە بە تایبەت بۆ کچان، ئەستەمە نەوەیەک بە تەواوی بێ پەروەردە و بێ ئاگا لە کولتووری گشتی بمێنێتەوە، چونکە ژن ئاگاداری نەوەکانە، پێویستە ژنان پابەندبن بە مافەکانیانەوە و بەردەوام بن لە خوێندن.

 

هەروەها سەبارەت بە سەختییەکانی خوێندنی ئۆنلاین وتی: بەهۆی نەبوونی ئینتەرنێت لە باکوری غەززە، کارێکی زۆر قورسە، پێشتر ڕۆژانە نزیکەی یەک دۆلاری ئەمریکی بوو، بەڵام ئێستا دوای شەڕەکە بۆتە دوو دۆلار و نیو لە ڕۆژێکدا، لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بارگاوی کردنی تەلەفۆنیش هەیە چونکە لە غەززە، لە یەکەم ڕۆژی شەڕەوە کارەبا نییە.

 

'من لەگەڵ کێشەکاندا تێدەکۆشم"

ئایە ئەلجەرجوری لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەر چەند ڕۆژ جارێک لە ماڵەوە دەردەچم و دەچمە نزیکترین خاڵی ئینتەرنێت، هەموو سیمینارەکان و ئەرکەکانی ماڵەوە ئەنجام دەدەم، دواتر دەگەڕێمەوە ماڵەوە و بە تەنیا سەیری ئەو سیمینارانە دەکەم و کەرەستەی دیکە ئامادە دەکەم، کاتێک مۆبایلەکەم کێشەی هەبوو نەمتوانی مۆبایلێکی تر بدۆزمەوە بۆ کڕین، هەوڵدەدەم لە ڕێگەی مۆبایلەکەی دایکمەوە تێیپەڕێنم، بۆ ئەوەی من لە خوێندندا دوا نەکەوم هەمیشە هانی هاوڕێ و خوشکەکانم دەدەم کە وەک من کار بکەن و بەهۆی دۆخە سەختەکەوە واز نەهێنن.