خوێ، هێڵی ژیان بۆ ژنانی یەمەن

ژنان لە یەمەن لە ڕێگەی کۆکردنەوەی خوێ بژێوی ژیانیان دابین دەکەن و هاوکاری یەکدیش دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆکردنەوەی ژمارەیەکی کەم لە کریستاڵی سپی لە حەوزی کەناراوەکان هەلی کاری ڕەخساندووە بۆ گروپێک لە ژنانی یەمەن کە خوێ دروێنە بکەن، ئەوەش پیشەسازییەکی نەریتی سەلماندنی هێڵی ژیانە دوای حەوت ساڵ لە جەنگ.

 

نزیکەی ٥٠٠ ژن کە لە گوندێکی سەر بە کەنداوی عەدەن لە کەناری باشووری یەمەن لە پیشەسازیدا کار دەکەن، ئەوان وەک خوشک هاوکاری یەک دەکەن چونکە هەلومەرجی سەختی یەکتر دەزانن.

 

دامەزراندن زۆر کەم بوو بۆیە ژنەکان بە نیوەیی کار دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگە بە کەسانی زیاتر بدەن کە سوود وەربگرن، "ژنەکان بە دوو گرووپ دابەش کراون، هەر یەکێکیان بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ کار دەکەن لە کاتێکدا ئەوانی تر پشوو دەدەن.

 

سەرچاوەو داهاتی خێزانە ژنەکان مانگانە نزیکەی ١٠٠ دۆلارە کە بەدەستی دەهێنن ئەوەش لە ڕێگەی دروێنەکردنی خوێ و پێچانەوەی لە دەفری پلاستیکی.

 

بە پێی نەتەوە یەکگرتووەکان یەمەن خراپترین کارەساتی مرۆیی تێدا ڕوودەدات کە ململانێ لەو وڵاتەدا سەدان هەزار کەسی کوشتووە و ملیۆنەها کەسیش ئاوارە بووە.