خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگەکان بەردەوامە
خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان لا زۆربەی شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ پێدانی دەرماڵە بەردەوامی هەیە و سورن لەسەر داواکارییەکەیان.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆش ٧ی کانونی یەکەم خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانى، ڕانیە، قەڵادزێ، کۆیە، گەرمیان و هەڵەبجە دەستیپێکردەوە، داواکاریى سەرەکیىان پێدانى دەرماڵە و چارەسەركردنی گرفتی خزمەتگوزاریی بەشە ناوخۆییەكانیانە و دەڵێن: "تا دابینکردنى سەرجەم مافەکانمان بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندا".
ئاماژەیان بەوەشکرد کە ڕێگا نادەین هیچ کەس و لایەنێک ئاڕاستەى داواکارییەکانیان بگۆڕێت بۆ بەکارهێنانى توندوتیژیى، تا بەدەستهێنانى سەرجەم مافەکانیشیان بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانى خۆپیشاندانەکان.
لەساڵی ٢٠١٥ەوە حكومەتی هەرێم بە بیانووی قەیرانی دارایی و شەڕی دژ بە داعش دەرماڵەى تەواوی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی بڕیوە.