خەڵکی ئەلبیستان: هیچ نەبێت با ڕێز لە مردووەکانمان بگرن

لە ناوچەی ئەلبیستان-ی مەڕەش خەڵک کاردانەوەیان هەبوو بەرامبەر ئەو هەوڵەی گەڕان و ڕزگارکردنەی کە درەنگ دەستیپێکرد و بە وتنەوەی "هیچ نەبێت با ڕێز لە مردووەکانمان بگرن" ئاماژەیان بەوەکرد کە کە ئەوان لە ڕێگەی کاری ناسەرکەوتووەوە زیانیان بە تەرمەکان گەیاندووە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

مەرەش-لە شاری ئەلبیستان کە ناوەندی بوومەلەرزەی دووەم بوو، چەندین بینا ڕووخاون و خەڵکەکە وتیان لە ڕۆژی پینجەمدا کاری گەڕان و ڕزگارکردن دەستیپێکردووە، بە وتەی هاوڵاتیان، دوێنێ ئامێرەکانی دەنگ و پلەی گەرمی گەیشتووەتە دەستی تیمەکان.

 

لەوەڵامی ئەو ڕاپۆرتانەی هەندێک لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن کە پێشکەشی دکەن و دەڵێن "تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن لەکارەکانیان"، بەداخەوە لەشەقامێکی ئەو شارەدا کە ١٥  باڵەخانەی تێیدا ڕووخاون تەنها لە یەک بینا کار دەکرێت، شارەکە یەکێکە لەو شارانەی کە زیانی زۆری پێگەیشتووە.

 

لە ئەلبیستانەوە تا ناوەڕاستی گۆڕەپانەکە هیچ ماڵێک نییە کە زیانی پێنەگەیشتبێت، ئاماژە بەوەشکراوە کە لە زۆربەی بینا وێرانکراوەکاندا کاری گەڕان و ڕزگارکردن ئەنجام نادرێت، کاتێک ئێمە پرسیار لە ڕای گشتی دەکەین لەم بارەیەوە وەڵامەکە بەم شێوەیە وەردەگرین "هیچ کەسێک کار ناکات" یان "کارەکە هێشتا نەگەیشتۆتە ئێرە". لەلایەکی ترەوە ئەو خۆبەخشانەی کە بۆ کاری گەڕان و ڕزگارکردن هاتوون هیچ کارێکیان پێنەدراوە.

 

خەڵک چاوەڕێی تەرمەکانیان دەکەن

کارەبا و ئاو لەناوەندی شاردا نییە کەش و هەوا زۆر ساردە، هەرچەندە بەفربارینەکە ئێستا وەستاوە، بەڵام هەموو ڕێگاکان ڕاگیراون خەڵکێکی زۆر کەم لە شەقامەکانی شارەکەدا هەن لە هەندێک شوێندا کار لەسەر ئەو بینایانە دەکرێت کە وێران بوون، بەڵام خەڵکەکە بە ئاشکرا کاردانەوەیان بەرامبەر ئەوە هەیە، چونکە دەیانەوێت تەرمەکان گرنگیان پێبدرێت، ئەو کەسانەی کە مردنی ژیان قبوڵ دەکەن چاوەڕێی تەرمەکانیان دەکەن و دەیانەوێت وەری بگرنەوە.