خۆکوشتنی ژنان بەردەوامە و ئەمڕۆش لە کۆیە ژنێک خۆی دەکوژێت
ژنێک لە کۆیە بە هۆکارێکی نادیار خۆی دەکوژێت.
ناوەندی هەواڵ
بە وتەی عەلی عەبدوڵا بەڕێوبەری پۆلیسی کۆیە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ژنێکی تەمەن ١٨ساڵ بەناوی ئیمان ئاراز زرار، بە دەمانچە کۆتای بە ژیانی خۆی دەهێنێت، بەڕیوبەری پۆلیسی کۆیە ڕایگەیاندووە ئیمان خوێندکاری پۆلی ١٢ ی ئامادەیی بووە و تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنەکەی دیار نییە.
دایک و باوکی ئیمان دەڵێن کە منداڵەکەیان نەخۆشی "سەرعی" هەبووە و سکاڵایان لەسەر هیچ کەسێک تۆمار نەکردووە، پۆلیسیش کەسی وەک تاوان بار دەستگیر نەکردوە.
ڕۆژانە ژنان پەنادەبەنە بەر خۆکوشتن بە هۆکاری جیاواز و دواتر ڕادەگەیەنرێت کە هیچ کێشەیەکی نەبووە و هۆکارەکەی نازانن یاخود کردە خۆکوژییەکان بە هەبوونی نەخۆشی دەروونی بەناو دەکەن و هۆکارەکەشی دەشاردرێتەوە، تا ئێستاش سزای ئەو تاوانبارانەی دەستگیر دەکرێن نادیارە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش هۆکارە خۆکوژییەکان دەشارنەوە.
ت.پ