قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵ مەترسی مردنی دایکان زیاد دەکات

بەهۆی قەدەغەکردنی لە باربردنی منداڵ لە ئەمریکا، نیوەی ژنانی ئەمریکی زیاتر لە٣٠ خولەک دەڕۆن بۆئەوەی بگەنە ناوەندەکانی لەباربردنی منداڵ.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٢ بڕیاری قەدەغەکردنی لە باربردنی منداڵی دا کە بە بڕیاری دۆبس ناودەبرێت، بڕیارەکە لەباربردنی منداڵ دوای ١٥ هەفتەی دووگیانی قەدەغە دەکات، جگە لە حاڵەتە فریاگوزارییە پزیشکییەکان و نائاساییەکانی کۆرپەلە.

 

ساڵێک دوای بڕیارەکەی دۆبس، بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمریکی تا ٢ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٣، زیاتر لە ٤١.٨٪ی ژنانی ئەمریکی کە تەمەنی منداڵبوونیان هەیە، دەبێت ٣٠ خولەک یان زیاتر بە ئۆتۆمبێل بڕۆن بۆ ئەوەی بگەنە شوێنی چاودێری لەباربردن.

 

توێژەران پێشبینیان کردووە ئەو ژمارەیە بۆ ٪٥٣.٥ بەرزببێتەوە ئەگەر پڕۆژە یاساکانی دیکەی ویلایەتەکان پەسەند بکرێن، توێژینەوەکە دەریخستووە کە ٪٢٩.٣ی ژنان لە ٦٠  خولەکدا دەستیان بە دامەزراوەیەکی تەندروستی نەگەیشتووە و ٪٢٣.٦یان تەنانەت لە ماوەی ٩٠ خولەکدا ڕێگەیان بڕیوە.

 

ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە دەستڕاگەیشتن بە لەباربردنی منداڵ زیاترە لە یاساکان، پەیوەندی زیاترە لەو ویلایەتەی کە تێیدا نیشتەجێیت چونکە خەڵک ڕێگەیان پێدەدرێت سنوورەکانی ویلایەتەکان ببڕن بۆ چاودێری پزیشکی.

 

دەستڕانەگیشتنی ژنان بۆ لەباربردنی منداڵ لێکەوتەی تەندروستی جددی هەیە، چونکە لێکۆڵینەوەکان زیادبوونی مردنی دایکان و تازەلەدایکبووان لەو ویلایەتانەدا دەردەخەن کە سنووردارکردنی زیاتری لەباربردنیان هەیە، هەروەها بەشێک لە ژنان بەهۆی کەمی داهاتییانەوە توانای کرێی هاتوچۆیان نیە بۆ گەیشتن بەو شوێنانەی کە ئاسانکاری لەباربردنی منداڵ دەکەن.