دەوڵەتی تورکیا لە عەین عیسا کۆمەڵکوژی ئەنجامدا؛ ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا
هێرشە دڕندەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە. ئێوارەی دوێنێ دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر خەڵکی مەدەنی لە عەین عیسا و کۆمەڵکوژی ئەنجامدا.

ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو، ٨ی کانوونی یەکەم، کاتژمێر ١١:٠٠ی شەو دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە گوندی موستەریحی عەین عیسا، لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجامدا و لە ڕێگەی فرۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشی کرد، ١٢ کەس کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، گیانیان لەدەستدا.