دەستەیەکی ژنان دژ بە هەموواری نوێی یاسای باری کەسێتی عێراق پێکدێت
بەشێک لە ژنە پەرلەمانتاران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەستەیەکیان دژ بە هەموواری نوێی یاسای باری کەسێتی دروستکردووە و دەڵێن: لە پێناو پاراستنى شیرازه‌ى خێزانى عێراق پێویستە هەمووارەکە ڕەتبکرێتەوە.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، کۆمەڵێک لە پەرلەمانتارانی ژن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایانگەیاند: دژ بە هەموواری نوێی یاسای باری کەسێتی عێراقن و بۆ ئەو مەبەستەش، دەستەیەک بە ناوی 'دەستەی ژنانی پەرلەمانتار' دامەزراندووە.
ئاماژەیان بەوەکردووە کە ئامانجی سەرەکی دەستەکە ڕەتکردنەوەی هەموواری یاساکەیە، ڕایانگەیاند: دەستەکەمان ده‌ستیكردووه به ئه‌نجامدانى دیدار له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى فراكسیۆنه سیاسییه‌كان بۆ گه‌یاندنى بڕیاری ڕەتكردنهوهمان، هەروەها خستنه‌ڕوى هۆكاره‌كان کە گرنگترینیان بریتین لە پاراستنى شیرازه‌ى خێزانى عێراقی و پاراستنى مافى ئه‌ندامانى خیزانه‌كان دەستەکە جەختیان لەوەکردەوە کە ڕەتکردنەوەی هەموواری یاساکە له ڕوانگه‌یه‌كى سۆزداریی نییه، به‌ڵكو له سۆنگه‌ى تێبینی یاسایی، ئاینی، كۆمه‌ڵایه‌تى و پشت ئه‌ستوره به خه‌مخۆرییان بۆ پاراستنى خێزانى عێراقی.
دەستەکە له ژنه پەرلهمانتارهكانى هه‌موو لیست و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى گه‌لی عێراق و ئاراسته و بۆچونه جیاوازه‌كان پێكدێت، وەک خۆیان دەڵێن: داواش له هاوڕێیانمان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كه‌ین، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتى بێنه ڕیزی دەستەکەمان، هه‌روه‌ها داواش له‌و لایەنانە دەکەین کە پاڵپشتی هه‌مواره‌كه ده‌كه‌ن پێداچوونه‌وه به هه‌ڵوێسته‌كانیان دا بكه‌ن و گوێ له ده‌نگه ناڕازییه‌كان بگرن.