ساڵانە ٢٤٥ ملیۆن ژن ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی دەبنەوە

بەپێی ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵانە ٢٤٥ ملیۆن ژن ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی دەبنەوە، لە هەر پێنج ژنێکدا یەکێکیان پێش تەمەنی ١٨ ساڵی هاوسەرگیریی زۆرەملێیان پێ دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بەشی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەبارەی توندوتیژیی سەر ژنان لە جیهاندا ڕاپۆرتێكی بڵاو کردەوە و ئامارێکی ترسناک دەخاتە ڕوو، کە ساڵانە ٢٤٥ ملیۆن ژن ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی دەبنەوە.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ساڵانە ٢٤٥ ملیۆن ژن لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە ڕووبەڕووی توندوتیژیی جەستەیی دەبنەوە، هەروەها لە هەر پێنج ژنێکدا یەکێکیان پێش تەمەنی ١٨ ساڵی هاوسەرگیریی زۆرەملێیان پێ دەکرێت، ژنان ڕۆژانە نزیکەی سێ کاتژمێر زیاتر کاری ماڵەوە دەکەن لە چاو پیاوان و ڕێژەی ژن لە پەرلەمانیشدا لە ٢٦.٧٪ـە.

 

هەر لە ڕپۆرتەکەدا هاتووە، لە ساڵی ٢٠٢٣ـدا ٥٧٥ ملیۆن کەس لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و لە ٦٠٪ـی ئەو ڕێژەیە ژنە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە لە جیهاندا لە کۆی ١٠ ژن ژنێک لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژی.