چوارشەممەی سوور لە شەهبا پیرۆز کرا
یەکێتی ئێزدییەکانی ناوچەی عەفرین بە هاتنی چوارشەممەی سوور، لە کانتۆنی شەهبای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاهەنگیان گێڕا.
شەهبا
بە دروشمی "ئێزدایەتی ناسنامە، کولتوور، مێژوو و بەرخۆدانە، چوارشەممەی سوور لە ئێوە پیرۆزبێت"، یەکێتی ئێزیدییەکانی هەرێمی عەفرین لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ئاهەنگێک چوارشەممەی سووری لە گوندی مەرات لە ناوچەی ئەحداسی شەهبا پیرۆز کرد، ناوچەکە بە وێنەی ڕەنگاوڕەنگ و ڕەنگی بەهار ڕازێنرابووەوە، سەدان کەس لە دانیشتوانی عەفرین و شەهبا ڕوویان لە ناوچەی ئاهەنگگێڕان کرد و لەگەڵ ئێزدییەکان جەژنی چوارشەممەی سووریان پیرۆزکرد، ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد.
"هیچ فەرمانێک ناتوانێت ڕەگمان لەناوببات"
دواتر کۆمەڵێک مامۆستا و گروپی منداڵانی ئایینی بە نوێژی ئاینی جەژنەکەیان پیرۆزکرد، بەکر عەلۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی عەفرین- شەهبا چوارشەممەی سووری لە هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگە بە تایبەتی خەڵکی ئێزدی پیرۆز کردو وتی: ئێمە جەژنی چوارشەممەی سوور لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگە کە لە سیستمی خۆبەڕێوەبەریدا دەژین پیرۆز دەکەین، بە تایبەتی بۆ گەلی ئێزدی کە تا ئێستا لەسەر ڕەگ و ڕیشەیان ماونەتەوەو جەژنی خۆیان لە دژی کۆمەڵکوژییەکان بە ئاهەنگ گێڕان پیرۆز دەکەن، ئێزدایەتی ڕەگی کۆمەڵگەی کوردییە و هەمیشە ڕەگی کوردایەتی دەمێنێتەوە، هیچ فەرمانێک، هیچ هێزێک ناتوانێت ڕەگەکانمان لەناوببات، پێشێلکاری و سەرکوتکردن لە دژی ئایینی ئێزدی ئەنجام دەدرێت، بەڵام بەرخۆدانەکەیان جارێکی دیکە ئەم پێشێلکارییانە تێکدەشکێت.
هەروەها گروپی ش. بێریڤانی سترانان، گرووپی سەمای گەڕانەوەی عەفرین، هونەرمەندان ڕێزان بەکر و محەمەد وەلید هونەرەکانیان لەگەڵ خەڵکدا بەش کرد.
ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.