گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ شەنگال بەردەوامە
ئەمڕۆ ١٣٠ خێزانی ئێزدی لە کۆمەڵگەی شاریا لە دهۆکەوە گەڕانەوە بۆ شەنگال.

ناوەندی هەواڵ
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ ٢٧ی حوزەیران ١٣٠ خێزانی ئێزدی لە دەرەوەی کامپەکان لە کۆمەڵگەی شاریای دهۆکەوە گەڕاونەتەوە شەنگال.
زۆرێک لە دامەزراوەکان یارمەتی ئەم خێزانانەیان داوە بۆ گەڕانەوە و هەزار و ٨٥٠ دۆلار دراوە بە هەر خێزانێکی گەڕاوە.
ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پێشتر ڕایگەیاندووە، تا کۆتایی مانگی حوزەیران، سەرجەم کامپەکانی کۆچبەران لە سنووری پارێزگای سلێمانی دادەخرێن، هەروەها تا کۆتایی مانگی تەمووز سەرجەم کامپەکانی کۆچبەران لە هەرێمی کوردستان و عێراق دادەخرێن.