هەنگامە پەناهی بەرهەمهێنەری ئێرانی فەرەنسی کۆچی دوایی کرد

هەنگامە پەناهی، سینەماکار و ئەندامی ئەکادیمیای ئۆسکار، دوای ماوەیەک لە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

هەنگامە پەناهی، بەرهەمهێنەری ئێرانی و دامەزرێنەری کۆمپانیای "خەونی سێلولۆید"، خاوەن مێژوویەکی کارکردن لەگەڵ سینەماکارە بەناوبانگەکانی ئێران و جیهان، دوای بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکی درێژخایەن، لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

هەنگامە پەناهی ڕۆڵی سەرەکی لە بەرهەمهێنانی هاوبەش، دارایی و فرۆشتنی مافە نێودەوڵەتییەکانی ژمارەیەکی زۆر بەرهەمی سینەماکاریدا بینیوە و یەکێکە لەو ژمارە کەمەی سینەماکاری ئێرانی، کە ئەندامی ئەکادیمیای ئۆسکار بووە.