دروێنەی زەیتونی فەڵەستین لە ژێر هەڕەشەی هێرش و سنووردارکردنی ئیسرائیلدایە
دروێنەکردنی زەیتوون ڕێوڕەسمێکی مێژووییە و پێویستییەکی ئابوورییە بۆ زۆرێک لە فەلەستینییەکان، بەڵام بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان، تادێت ناجێگیرتر دەبێت.
ناوەندی هەواڵ
درەختی زەیتون بۆ چەندین سەدە هێمای خاکی فەڵەستین بووە، بۆ نەوەکانی فەڵەستینییەکان، ئەوە پەیوەندییە بە خاکەوە، پەیوەندییەک کە ئێستا زیاتر لە جاران لە ژێر هەڕەشەدایە.
جووتیارانی سەرانسەری کەناری ڕۆژئاوا کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا وەک زەوی فەڵەستینی داگیرکراو لەلایەن ئیسرائیلەوە دادەنرێتت، ڕووبەڕووی مەترسی زیاتر دەبنەوە، وەک هێرشی ڕێکخراو لەلایەن ئیسرائیلییەوە کە هەوڵی تێکدانی دروێنەی زەیتوون دەدەن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلەوە هێز بەکاردەهێندرێت بۆ داخستنی ڕێگاکان و چوونە ژوورەوەی فەلەستینییەکان بۆ زەویەکانیان.
جوتیاران ئاماژەیان بەوەکرد، ساڵی ڕابردوو تەنانەت نەیانتوانی زەیتوونەکانیان دروێنە بکەن، تەنها بڕێکی زۆر کەم نەبێت، لە کاتێکدا سوپا هات و ئەو زەیتونانەی کە پێشتر کۆیان کردبووەوە فڕێیاندایە سەر زەوی و فەرمانی پێکردن بچنە ماڵەوە، تەنانەت تەقە لە هەندێک کەس کرا.
تەنانەت کاتێک چالاکوانانی ئیسرائیل و نێودەوڵەتی لەگەڵ گوندنشینەکان دەچنە باخەکانی زەیتوونەکانیان، بەو هیوایەی هەڕەشەکە ڕابگرن، هیچ گەرەنتییەک بۆ سەلامەتی نییە.
زەوی لە دڵی ململانێی دەیان ساڵەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکاندایە، کێ کۆنترۆڵی دەکات و کێ دەستی پێدەگات، هەزاران خێزان و گوندی فەلەستینیش، چاندن و دروێنەکردنی زەیتون بەشێکی گەورەی ئابووریی ئەوانە، بەڵام زۆرێک دەڵێن کە، لەم دواییانەدا، دەستڕاگەیشتن بە دارەکان لەسەر زەویەکەیان بەربەست بووە، زۆرجار بە توندوتیژی لەلایەن ئیسرائیلەوە وەلام دراونەتەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، سەدان دار کە دەتوانێت ساڵانێک بخایەنێت تا بەرهەمداربێت بە ئەنقەست سووتێندراون یان بڕدراون.
هەروەها زیاتر لە ٩٦ هەزار دۆنم "نزیکەی ٩٦ کیلۆمەتر چوارگۆشە" لە باخەکانی زەیتوون لە کەناری ڕۆژئاوا لە ساڵی ٢٠٢٣دا بەهۆی سنووردارکردنی ئیسرائیل بۆ چوونە ژوورەوە بۆ جووتیارانی فەڵەستینی، چاندنیان تێدا نەکراوە.