بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بەردەوامە

لە بەیاننامەی سوپای ئیسرائیل ڕاگەیەندراوە کە ڕۆژی دووشەممە نزیکەی لە هەزار و ٦٠٠ ئامانج دراوە و لە شەودا دەیان شوێنی حیزبوڵا کەوتنە بەر هێرش، تا ئێستاش نزیکەی ٥٠٠ کەس لە لوبنان کوژراون.

ناوەندی هەواڵ

 

سوپای ئیسرائیل ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "شەوی دووشەممە، سوپای ئیسرائیل دەیان ناوچەی حزبوڵای لە زۆرێک لە ناوچەکانی باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج"،  ڕاشگەیەندرا کە هەمان ڕۆژ هەزار و ٦٠٠ ئامانج هێرشیان کراوەتە سەر.

 

هەروەها حیزبوڵا ڕایگەیاند که له نیوە شەو، نێوان کاتژمێر ٠٣:٣٠ بۆ ٠٤:٠٠ شەش جار هێرشیان کرده سەر پێگەکانی ئیسرائیل له ئافولا و مەگیدۆ که دەیان کیلۆمەتر له سنووری لوبنان دوورن.

 

"فەرماندەی هەرێمی حەماس لە لوبنان کوژرا"

حەماس شەوی دووشەممە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە یەکێک لە فەرماندەی هەڕێمی لیوای قاسم کە باڵی سەربازیی گروپەکەیە، بە ناوی حسێن مەحمود نادر لە هێرشێکی "دڕندەیی" هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە ڕێگەی بە ئامانجگرتنی بە قەناس کوژرا.

 

"٤٩٢ کەس لە لوبنان گیانیان لەدەستداوە، ٣٥ کەسیان منداڵ بوون"

وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە نیوەی شەودا دوایین ئاماری کاتیی ڕاگەیاند و ڕایگەیاند کە لە هێرشەکانی ڕۆژی دووشەممەی ئیسرائیلدا، ٤٩٢ کەس کوژراون کە ٣٥ کەسیان منداڵ بوون و ٥٨ کەسیشیان ژن بوون، ڕاگەیەندراوە کە هەزار و ٦٤٥ کەس بریندار بوون.