کۆنگرەی ستار: دەبێت ژنان لێپرسینەوە بکەن

ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار، ژنانی تێکۆشەر سۆرخوین ڕۆژھەڵات "فاتمە ساکان"و ئازادی دێریک "ئەمینە سەعید"، کە لە هێرشەکانی ١١ی شوباتدا لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە گیانیان لەدەستدا، بەبیرهێنایەوە و وتی: دەبێت ژنان لێپرسینەوە لە ئەردۆغان بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار لە بەیاننامەیەکی نووسراودا هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد کە لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٤، بۆسەر بینای فیدراسیۆنی کەمئەندامانی سەنگەر لە قامیشلۆی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدراو  بووە هۆی گیان لەدەستدانی سۆرخوین ڕۆژهەڵات "فاتمە ساکان" فەرماندەی یەپەژە و ئازادی دێریک "ئەمینە سەعید" شەڕڤانی یەپەژە .

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەردۆغانی فاشیست دژی گەلی کورد و شەڕڤانانی ئازادی کە لە دژی داعش شەڕی کردووە و بە پیتی زێڕین مێژووی نووسییەوە تۆڵە دەکاتەوە، بە هێرشەکانی خۆی وەک سەرکردەی چەتەکانی داعش هەڵسوکەوت دەکات و ڕێکیاندەخات.

 

"هاوڕێمان سۆرخوین نوێنەری گەلەکەمان بوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان"

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: فەرماندە سۆرخوین و ئازادی دێریک لە دژی داعش شەڕیان کردووە بۆ پاراستنی گەل و خاکەکەیان و بەشێکی ژیانیان بەخشیوە، وتیشی: هاوڕێیان سۆرخوین و ئازادی کە بوونەتە ناوی بەرخۆدان و پێشەنگایەتی ژنان کە نوێنەرایەتی یەکێتی نەتەوەیی و ڕۆحی بەرخۆدان دەکەن هەمیشە لە دڵماندا دەژین، بەهۆی کەسایەتی هاوڕێ سۆرخوین، کولتووری بەرخۆدان و وڵاتپارێزی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە. نوێنەری شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" ژنێک بوو لە دڵی بەرخۆدانی ماکۆی و سمکۆ شکاکی کە لەگەڵ ئەو کولتوورێکی نوێیان دروستکرد، هاوڕێمان سۆرخوین بوو بە نوێنەری گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هاوڕێی ژینا ئەمینی و شیرین عەلەمهولییە.

 

"هەمیشە لەگەڵ گەل و هاوڕێکانیان بوون و بوونە شوێنکەوتووی ڕاستییەکان"

هاوڕێ ئازادی، کە لە خێزانێکی وڵاتپارێزدا گەورە بووە، لەگەڵ کولتووری بەرخۆدان گەورە بووە و تەنانەت لەگەڵ هاوڕێ سۆرخوین بریندار بووە، هەمیشە بەبێ دوودڵی و بە بوێری بوونەتە ڕۆح و پەرۆشی ژیان، ئەوان هەمیشە لەگەڵ گەل و هاوڕێکانیان بوون و بوونە شوێنکەوتووی ڕاستییەکان.

 

"وەک ژنان داوای لێپرسینەوە لە ئەردۆغانی فاشیست دەکەین"

لە بەیاننامەکەدا هاوخەمی بۆ بنەماڵەی شەهید سۆرخوین و ئازادی دەربڕی و بێدەنگی هێزە هەژوومنییەکانی شەرمەزار کرد لە کۆتاییدا هاتووە: داوای لێپرسینەوە لە ئەردۆغانی فاشیست دەکەین. لەگەڵ فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی"، ئێمە وەک ڕێکخراوێک لە مەیدانەکەدا دەبین، سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان دەبێت، ئەردۆغان و هاوپەیمانەکانی ئەو کەسانەن کە دوژمنی مرۆڤایەتیین.