لە چالاکی ئێشکگری مەخمووردا تیرۆرکردنی فەریال سلێمان شەرمەزار کرا

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور تیرۆرکردنی سیاسەتمەداری کورد فەریال سلێمان خالید شەرمەزار کرا.

مەخموور

 

لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئێشکگری دەستیپێکرد، چالاکییەکە بەردەوامەو  تیرۆرکردنی فەریال سلێمانی خالید، سیاسەتمەدار و چالاکوانی کورد شەرمەزار کرا، پێش خوێندنەوەی ڕاگەیەندراو خولەکێک ڕێز لە پاکڕەوان گیراو دوای ڕێزگرتن مامۆستا بێریڤان کایا قسەی کرد.

 

"لە هەموو ئەو کارانەدا هاوکارییەکی پیس هەیە"

بێریڤان کایا کردارەکانی دەوڵەتی تورکیای لە دژی ژنانی تێکۆشەر و پێشەنگ شەرمەزار کرد و وتی: ئامانجی دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانەکانی ئەوە بوو لە کەسایەتی هەڤاڵ زەلال هەموو ژنانی تێکۆشەر بکەنە ئامانج. له هەموو ئەو کارانەدا هاوکارییەکی پیس هەیە، هەروەک چۆن لە هەڤاڵ ناگیهان دەستیپێکرد هەتا گەیشتە هەڤاڵ زەلال، وەک ژنان و گەلی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی، هەموو کردارەکانی دەوڵەتی تورکیا شەرمەزار دەکەین.

 

" ئەو ژنانەی کە ئێستا خەبات دەکەن ئیرادەی هەڤاڵ زەلال بەهێز دەکەن"

بێریڤان کایا ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ژنانی کورد خاوەنداری لە ئیرادەی فەریال سلێمان خالید دەکەن و وتی: لە کەسایەتی هەڤاڵ زەلالدا، هەموو ئەو ژنانەی کە ئێستا خەبات دەکەن و بەرخۆدان دەکەن، ئەو ئیرادەیە بەهێز دەکەن کە هەڤاڵ زەلال دەریبڕیوە، ئەمە یەکەم جار نییە دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی هێرشی دڕندانە دەکاتە سەر گەلی کورد، بەتایبەتی بۆ سەر ژنانی تێکۆشەر، بەهۆی شکستەکەی لەبەرامبەر گەریلاکانی ئازادی دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و ژنانی تێکۆشەر، هەڤاڵ زەلال تێکۆشەرێکە ٣١  ساڵە بۆ ئیرادەی ژنان و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ و هەموو ژنانی جیهان بەرخۆدان دەکات، هەموو ساتەکانی ژیانی خەبات بووە، بۆیە داوا لە هەموو ژنانی جیهان دەکەین، بەتایبەتی ژنان لە باشووری کوردستان و عێراق، هەڵوێست وەربگرن.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا بێریڤان کایا داوای لە حکومەتی عێراق کرد هەڵوێستێک بگرێتەبەر و تیرۆرکردنی فەریال سلێمانی خالید ڕوون بکاتەوە.

 

دوای  ئەو ڕاگەیاندنە، حەلیم ئیشلیک بە ناوی گروپی ٣٦ی ئێشکگرییەکە قسەی کردو وتی: هەتا ئەو کاتەی بە شێوەیەکی جەستەیی رێبەر ڕزگار دەکەین، لەسەر پێی خۆمان دەبین و چالاکی ئەنجام دەدەین، تا کۆتایی خاوەنداری لە شەهیدەکانمان و زیندانییەکانمان لە زیندانەکان و گەریلاکان دەکەین.

 

مەراسیمی ئێشکگرییەکە بە دروشم کۆتایی هات.