پانێڵی ٢٥ی تشرینی دووەم بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەڕێوەچوو
لە درێژەی چالاکییەکانی ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان، لە هەڵەبجە دەستەی ژنان پانێڵێکی بەڕێوەبرد.
هەڵەبجە
دوێنێ لە شاری هەڵەبجە دەستەی ژنانی هەڵەبجە بە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە پانێڵێکیان لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەبرد،
لە پانێلەکەدا ژنانی لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکان و چالاکوانان هۆکار و دەرئەنجامەکانی توندوتیژیان خستەڕوو، شارا عەبدولکەریم، بەرپرسی لقی شارەزووری یەکێتی ژنانی کوردستان، وتی: وەک ژنانی هەڵەبجە و دەوروبەری هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانمان ڕاگەیاند و چەندین کار و چالاکیمان ڕاگەیاند، لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆش پانێڵێکمان ڕێکخست و ئامانجمان کەمکردنەوەی توندوتیژی و ئاسەوارەکانیەتی، کە کاریگەری دەروونی و کۆمەڵایەتی بەجێدەهێڵێت.
شاد ڕزگار، پارێزەر باس لەو دەکات پانێڵەکە باس لە هزری خێزان لە بەرامبەر توندوتیژییەکان دەکات، وتیشی: پێویستە دایک و باوک ڕۆڵیان هەبێت لە کەمکردنەوەی توندوتیژی و پەروەردەیەکی گرنگ بگرنە ئەستۆ، تاوەکو ببنە خاوەن هزرێکی تەندروست.
پانێڵەکە بە گفتوگۆ کۆتایی پێهات.