ئەفغانستان... تاوانبارانی کوشتنی ژنان ئازادن

لە ئەنجامی ئەو فشار و سنووردارکردنانەی کە بەسەر ژنان سەپێندرا لە ئەفغانستان، بەتایبەتی دوای ئەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی گرتە دەست، مانگانە سەدان ژن دەکوژرێن و لە بارودۆخێکی گوماناوییدا خۆیان دەکوژن.

باهاران لەهیب

 

کابول- کوشتنی ژنان و پاڵنانیان بۆ خۆکوشتن دیاردەیەکی باوە لە ئەفغانستان و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیادبووندایە ، تاڵیبان جگە لەو سنوورانەی بەسەر خێزانەکاندا سەپاندوویەتی، بەتایبەتی ژنان، لەبەر نەبوونی بەرپرسیارێتی بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە، بەشداری لە زۆربەی ئەو تاوانانەدا دەکات.

 

تاڵیبان زۆرجار ئەو تاوانانە بە توندوتیژی خێزانی یان ئاسایی دادەنێت، بۆیە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە بە ئازادی دەگەڕێن بەبێ ئەوەی سزا بدرێن، بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکەمان، ژمارەی ئەو تاوانانەی لە دژی ژنان و خۆکوشتن لە ئەفغانستان ئەنجامدراون لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە تا ٢١ی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ:

 

-لە ٢٣ی تشرینی یەکەم، ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بەهۆی توندوتیژی خێزانییەوە خۆی کوشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

-لە ٢٤ی تشرینی یەکەم، ناسای تاجی تەمەن ٦٠ ساڵ لە ناوچەی سانشرکی ویلایەتی ساری پول کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

-لە ٢٨ی تشرینی یەکەم، دایکێک و کچەکەی لە تەقینەوەیەکدا لە ناوچەی سارود لە پارێزگای نانگەرهار کوژران و دوو ژن و دوو منداڵیش بریندار بوون.

 

-لە ٣ی تشرینی دووەم، تەرمی منداڵێکی کچی تەمەن ٤ ساڵ لە ناوچەی کامی پارێزگای نانگەرهار بە نیشانەی ئەشکەنجەوە دۆزرایەوە.

 

-ژنێکی تەمەن ٢٦ ساڵ لە کابوڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

-لە ٢٠ی تشرینی دووەم، تەرمی ژنێکی تەمەن ٢٨ ساڵ بە کوژراوی دۆزرایەوە لە ناوچەی ئەلمار لە ویلایەتی فاریاب.

 

-لە ٢١ی تشرینی دووەم، تاڵیبان لەبەردەم خێزانەکەیدا تەقەی لە کاڵالی ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ لە ناوچەی شەمتال لە پارێزگای بەلخ کرد.