براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ڕاگەیەندران

کاتالینا کاریکۆی هەنگاری و دریو وێیسمان ئەمریکی، خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی ساڵی ٢٠٢٣ یان بردەوە بەهۆی کارەکانیان لە بواری تەکنەلۆژیادا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە پەیمانگەی کارۆلینسکا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد ئەمڕۆ لەلایەن دامەزراوەی نۆبڵەوە براوەی خەڵاتی نۆبڵ لە پزیشکی یان فیسیۆلۆژی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ڕاگەیەندرا.

 

بۆ ڕێزلێنان لە توێژینەوەکانی لەسەر ڤاکسینی "mRNA" دژی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی بەخشرایە کاتالین کاریکۆ، زانای بایۆکیمیا.

 

کاتالین کاریکۆ، زانای هەنگاری ڕۆژی دووشەممە خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ وەرگرت.

 

ئەو لیژنەیەی براوەکان هەڵدەبژێرێت ڕوونیکردەوە، توێژەر کاتالین کاریکۆ خەڵاتی پێدراوە بۆ دۆزینەوەکانی پەیوەست بە هەموارکردنەوەی یاسای ناوکی کە ڕێگە بە ڤاکسینی کاریگەر دەدات دژی کۆرۆنا.