٣٧‌مین ساڵیادی كیمیابارانی سه‌رده‌شت کرایەوە

ئەمڕۆ لە شاری هەڵەبجە ٣٧ەمین ساڵیادی کیمیابارانی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە.

هەڵەبجە

 

ئەمڕح کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه،‌ ٣٧ەمین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵەبجە کرایەوە و بەڵگەفیلمی "دواین كه‌زی" نمایشكرا.

 

فیلمەکە باس لە كیمیابارانی شاری سەردەشت دەکات بە چەکی کیمیایی و ژیانی کارەستباری خەڵکەکەی دەخاتە بەرچاو.

 

نه‌خشین نامیق، ئەندامی‌ تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ وتی: له‌ یادی كیمیابارانی سه‌رده‌شت وه‌ك  هاوخه‌میه‌ك ئەم یادەمان کردەوە، سبەینێ کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێرانە، ڕێگە نەدرا لە سەردەشت یادی کیمیابارانی شارەکە بکرێتەوە، ئێمە هاوخه‌می خۆمان بۆ هاوڵاتیانی سه‌رده‌شت ده‌رده‌برین و‌ ئه‌و بۆشاییه‌ی كه‌ له ‌سه‌رده‌شت هه‌یه، ئێمە لە هەڵەبجە پڕی دەکەینەوە و یادەکە دەکەینەوە.

 

شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی ١٩٨٧دا له‌لایه‌ن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە، کە هاوکاتی شەڕی ئێران و عێراق بوو، بۆردوومان کرا و بە پێی ئامارەکان تاوه‌كو ئێستا ٨ هەزار و ٢٤ کەسی مەدەنی بوونەتە قوربانی ئەو کیمیابارانە.