خۆبەڕێوەبەری داوای کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی سەر نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجر دەکات
خۆبەڕێوەبەری ڕایگەیاند، بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجر مەترسی ڕاستەوخۆ بۆ سەر گیانی نەخۆشەکان و بریندارەکان و کارمەندانی چاودێری تەندروستی دروست دەکات و داوای کرد دەستبەجێ کۆتایی بە هێرشەکان بهێنرێت.
ناوەندی هەواڵ
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەبارەت بە هێرشەکانی چەتاکانی حکومەتی کاتیی بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود، ئەشرەفییە و بەنی زێد لە حەلەب، نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجر لە شێخ مەقسود ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەکان و دامەزراوە تەندروستییەکان تاوانی جەنگ و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێکدەهێنێت، هاوکات ژیانی نەخۆش و بریندارو کارمەندانی تەندروستی دەخاتە مەترسییەوەو مەترسییەکی زۆری کۆمەڵکوژی دروستدەکات.
داوای لە زلهێزە نێودەوڵەتییەکان، نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوە مرۆیی و یاساییەکان کرد، دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان و پاراستنی نەخۆشخانەکان و ژێرخانی تەندروستی و دەستەبەرکردنی کاری بێ بەربەستی کارمەندانی تەندروستی.