خالیدە تورکئۆغڵو بانگەوازی بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کرد
خالیدە تورکئۆغڵو، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا پێویستە هەنگاوی بەرچاو بنرێت، هەروەها بانگەواز، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین.
ناوەندی هەواڵ
خالیدە تورکئۆغڵو، وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی سەبارەت بە ڕووداوەکانی تورکیا و ناوچەکە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجام داو ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا پێویستە هەنگاوی بەرچاو بنرێت، هەروەها بانگەواز بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەتن.
لەبارەت دۆسیەی ئێپستینەوە وتی: دۆسیەکەی ئێپستن نیشانیدا کە لەناو تۆڕەکانی لەشفرۆشی و بازرگانی بە مرۆڤدا ئەکتەرە نێونەتەوەییەکان چ ڕۆڵێکیان هەیە، بۆیە ئێمە بە توندی دژی ئەو سیستەمە ڕزیوەی کە منداڵان لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بەرەو لەشفرۆشی دەبات، دەوەستینەوە.
باسی لەوەشکرد، ڕژێمەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەتی ڕژێمی تاڵیبان، بە سیاسەتەکانیان دژی ژنان هەوڵدەدەن سیستەمە شەڕخوازەکەی خۆیان بپارێزن و لە ئەفغانستان، قەدەغەکردنی خوێندنی کچان و بە یاساییکردنی توندوتیژی دژی ژنان، دیاردەی کۆیلایەتیی مۆدێرنن.
خالیدە تورکئۆغڵو وتیشی: بێگوومان مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کە لە دژی تاریکیی داعش پەرەی سەندووە، دەپارێزین و هەوڵەکان بۆ لەناوبردنی شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا کە بە هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکان و ئەشکەنجەدانی تەرمەکانی ژنان ئەنجامدران، تاوانی جەنگن، هەروەها لە تورکیا، دەستگیرکردنی ئەو ژنانەی کە ئەم کۆمەڵکوژییانە شەرمەزاردەکەن و ئەو هاوسەرۆکانەی شارەوانی کە پانکارتەکانی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ـیان داناوە، شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ دادگا.
لەبارەی گەمارۆدانی سەر کۆبانێ ڕایگەیاند، ئەم گەمارۆیە تۆڵەکردنەوەی شکستی داعشە و پێویستە دەروازەی سنووریی موورشیدپنار دەستبەجێ بکرێتەوە و کۆریدۆری هاوکاریی مرۆیی دەستپێبکات، لە هەمان کاتدا بۆ بەرەوپێشچوونی ئاشتییەکی شکۆمەندانە لەسەر ئەم خاکە، پێویستە ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان مسۆگەر بکرێت و هەنگاوی بەرچاو بنرێت.