گلدانەوەی ئاو گەیشتووەتە نزمترین ئاست لە مێژووی عێراقدا

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، گلدانەوەی ستراتیژی ئاو گەیشتووەتە نزمترین ئاست لە مێژووی وڵاتەکەدا و تورکیاش پابەند نییە بە بەردانەوەی ئاوی ڕووباری دیجلە.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، لە یەکەم رۆژی سەردانی سەرۆک وەزیران بۆ تورکیا و ڕێککەوتن لەسەر دۆسیەی ئاو، بۆ ماوەی مانگێک و تا ٢٣ی نیسان بەردانەوەی ئاو بۆ ڕووباری دیجلە زیادیکرد، بەڵام دوای ئەو ڕێککەوتە جارێکی دیکە ئاوی ڕووبارەکە کەمیکردووەتەوە و لەئێستادا بڕی ئەو ئاوەی لە ھەردوو ڕووباری دیجلە و فوراتەوە دەگات، کەمترە ٣٠٪ی مافی سروشتی عێراق.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، عێراق یەکێکە لە ناوچە وشکەکان و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و وشکەساڵی وایانکردووە پێنجەم وڵات بێت لەسەر ئاستی جیھان لە لاوازی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییەکانی ژینگە.

 

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گلدانەوەی ستراتیژی ئاو لە عێراق گەیشتووەتە نزمترین ئاست کە لە مێژووی وڵاتەکەدا ھاوشێوەی نەبووە.