کچی زیندانییەکی نەخۆشی بەتەمەن: ئەمە ئەشکەنجەیە

زیندانی نەخۆش مەهمەت ئەمین ئۆزجان تەمەن ٨٣ ساڵ ماوی ٢٦ ساڵە لە زینداندایە و ماوەی هەفتەیەکە لەگەڵ نەخۆشییەکانی دیکەی توشی زەهایمەر بووە، سەلما ئۆزجان کچی مەهمەت ئاماژەی بەوەکرد هەر پەیوەندیەکی تەلەفۆنی کە پێیان گەیشتووە بە ترسەوە سەیر دەکرێت و وتی ئەوەی کە تێیدا دەژین ئەشکەنجەیە و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی باوکی کردووە.

مەدینە مەمەد ئۆغڵو

ئامەد - دۆخی زیندانییە نەخۆشەکان کە لە زیندانەکانی تورکیادان هەموو ڕۆژێک خراپتر دەبێت مەهمەت ئەمین ئۆزجان تەمەن ٨٣ ساڵ کە ماوەی ٢٦ ساڵە لە زینداندایە لە زیندانی جۆری ئامەد دی دایە و سەلمای کچی مەهمەت ئۆزجان ڕایگەیاند کە باوکی ماوەی هەفتەیەکە مێشکی کار ناکات و داوای هەستیاری بۆ زیندانییە نەخۆشەکان کردووە و ڕایگەیاندووە، کە پێویستە کۆتایی بە پێشێلکردنی مافەکانی زیندانیان بهێنرێ.

ژیان ئەشکەنجەیە بۆ زیندانییە نەخۆشەکان

مەهمەت ئەمین ئۆزجان، کە تا ئێستا تووشی نەخۆشییەکانی وەک دڵ، گرژیی بەرز، جگەر و نەخۆشییەکانی زەهایمەر بووە،  توانەوەی ئێسکیش زیادیکردووە، بەڵام تا ئێستا پێنج جار لە زینداندا تووشی جەڵتەی دڵ بووە، مەهمەت ئەمین کە ناتوانێت پێداویستی ڕۆژانەی خۆی ببینێت، دەڵیت: "ئەو جۆرە کەسە ئەشکەنجە دەدەن کە ناتوانێت پیاسە بکات تەنها یەک داواکاری لە باوکمەوە هەیە، پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات گوندەکەی خۆی ببینێت".