کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی کرێکاران دەکات
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی کرێکارانی کرد ،جەختی لە گرنگی درێژەدان بە ڕێگای کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی، ژینگەدۆست، ئازاد لەسەر بنەمای دادپەروەری ڕەگەزی، یەکسانی ئابووری و کۆمەڵایەتی کردەوە.

ناوەندی هەواڵ
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا دووپاتی کردەوە، ڕۆژی جیهانی کرێکار تەنیا بۆنەیەکی ئاهەنگگێڕانە نییە، بەڵکو ساتێکی خەباتە کە دووپاتی دەکاتەوە، چینی کرێکار بە ژنان لە پێشەنگی خۆیدا، هێزی بزوێنەری گۆڕانکاری و ڕزگاری کۆمەڵایەتییە.
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەیاننامەیەکدا کە بە بۆنەی ١ی ئایارەوە بڵاوکرایەوە، سڵاوی لە هەموو ئەو ژنان و پیاوە کرێکارانە کرد، کە هەوڵدەدەن بۆ بنیاتنانی ژیانێکی شکۆمەندانە، کۆمەڵگەیەکی ئازاد بنیات بنێن، "ئێمە ڕێز و سوپاس و پێزانینی تایبەت بۆ ژنانی کرێکار دەنێرین کە خەباتی ڕۆژانەیان لە شوێنی کاردا لەگەڵ خەباتی بەردەوامیان بۆ ئازادی و یەکسانی تێکەڵ دەکەن."
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ڕوونی کردەوە کە "ئەم ڕۆژە تەنیا بۆنەیەکی جەژن نییە، بەڵکو وێستگەیەکی شۆڕشگێڕییە کە دڵنیانی لەوە دەکاتەوە، چینی کرێکاری ژنان لە پێشیانەوەن هێزی بزوێنەری گۆڕانکاری،ئازادی کۆمەڵایەتین، لەم چوارچێوەیەشدا ئیلهام لە هزری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەردەگرین کە ئازادی ژنانی خستۆتە ناو ناوەڕۆکی ئازادی کۆمەڵگەوە،ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جەختی لەوە کردەوە کە هیچ ئازادییەک بۆ کۆمەڵگەیەک نییە کە ژنان تێیدا کۆیلە بن، دادپەروەری لە سیستەمێکدا نییە کە ژنان لە بەرهەمهێنان، بڕیاردان و سەرکردایەتی بێبەش بکات."
پابەندبوونی خۆی بە ڕێبازی دیموکراتیک دووپات کردەوە: ئێمە سڵاو لە خەباتی کرێکاران و ژنان لە هەموو شوێنێکدا دەنێرین، پابەندبوونی خۆمان بۆ درێژەدان بە ڕێبازی بەرەو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی، ژینگەپارێزی و ئازاد کە لەسەر بنەمای دادپەروەری ڕەگەز، یەکسانی ئابووری،کۆمەڵایەتییە، دووپاتدەکەینەوە، ئێمە پێمان وایە پرسی کار تەنیا پرسێکی بەرهەمهێنان نییە، بەڵکو پرسێکی کەرامەت و ماف و بوونێکی ئازادە.
کۆمەڵەی ژنانی زینۆبیا لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند، "لەم ڕۆژەدا بە دەنگی بەرز، دەنگمان بەرز دەکەینەوە بۆ کۆتاییهێنان بە چەوسانەوە، دەستەبەرکردنی مافەکانی کرێکاران، بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنانی کرێکار وەک هێزێکی دڵنیای بۆ گۆڕانکاری لە بنیاتنانی داهاتوودا".