کۆڕبەندی ژنان کۆتایی هات

ئەنجومەنی ژنان لە تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە دروشمی "با پێکەوە لە دژی توندوتیژی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و کۆمیناڵ بونیاد بنێین" بە راگەیەندراوێک کۆتایی بە کۆڕبەندی خۆی هێنا.

حەسەکە 

 

بە دروشمی "با پێکەوە لە دژی توندوتیژی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و کۆمیناڵ بونیاد بنێین"، ئەمڕۆ ئەنجومەنی ژنان لە تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک کۆڕبەندی خۆی لە ناوەندی یەکێتی ئەندازیاران لە شاری حەسەکە بەڕێوەبرد.

 

ئەندامانی دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ژنان، لایەنە سیاسییەکان لە کۆڕبەندەکەدا ئامادەبوون و تێیدا تیشک خرایە سەر تەوەری “توندوتیژی دژی ژنان لە ڕوانگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی” لەلایەن نەسرین حسێن، هاوسەرۆکی کۆنفیدڕاسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەبرا، هەروەها تەوەری “میکانیزمەکانی پاراستنی ژنان لە ڕوانگەی یاسایی و مافەوە” لەلایەن پارێزەر ڕۆژا خەڵەفەوە بەڕێوەبرا.

 

کۆڕبەندەکە بە ڕاگەیەندراوێک کۆتایی هات و نەسرین حسێن، هاوسەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەم لێدوانەی دا.

 

ئەو بڕیارانەی لە کۆڕبەندەکەدا دراون بەم شێوەیەن:

“* کارکردن بۆ بەهێزکردنی خەبات و هەوڵەکان بۆ دۆزی ئازادی ژنان و دەستڕاگەیشتن بە هەموو ژنان.

*پشتیوانی و بەهێزکردنی ژنان لە بوارەکانی ئابوری و کۆمەڵایەتی و یاسایی و مافی مرۆڤدا.

* خەباتکردن بۆ گەڕانەوەی سەلامەتی هەموو ئەو ژنانەی کە بە زۆر ئاوارە بوون.

* پاراستنی مافی ژنان و کارکردن بۆ جێبەجێکردنی یاسای خێزان.

* بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەکانی هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان.

*پاراستنی مافی ژنانی کرێکار.

*بەشداریکردنی پیاوان لە کۆڕبەندەکان و گرنگیدان بە گۆڕینی بیرکردنەوەی پیاوان.

*بەهێزکردنی هاریکاری نێوان دامودەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دیموکراتیک و ئەو ڕێکخراوانەی کاردەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.

* سازدانی دانیشتنی هۆشیاری یاسایی بۆ ژنان بە ئامانجی ئاگادارکردنەوەیان لە مافە کۆمەڵایەتی و یاساییەکانیان”.

 

کۆڕبەندەکە بە دروشم کۆتایی هات.