کۆبانێ تۆپباران کراو شەهید و بریندار هەیە
شەش گوندی سەر سنووری توركیا لە سنووری كۆبانێ لەلایەن دەوڵەتی توركەوە تۆپباران کران و شەهید و بریندار هەیە.
شەش گوندی سەر سنووری توركیا لە سنووری كۆبانێ لەلایەن دەوڵەتی توركەوە تۆپباران کران و شەهید و بریندار هەیە.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هاوارنیوز، ئەمڕۆ ٨ی کانونی دووەم هەریەك لە گوندەكانی، عەلی شار و تل حاجب، قەرەمۆخ، خانێ، سەرزۆرێ و كولتەپە لە ڕۆژهەڵاتی كۆبانی لەلایەن دەوڵەتی توركەوە تۆپباران کران.
ئاماژە بەوەکراوە لە ئەنجامی تۆپبارانەكەدا هاوڵاتییەک شەهیدبووە و ١١ی دیکەش برینداربوون.
تۆپبارانی گوندەكانی سنوری كۆبانێ لەلایەن دەوڵەتی توركەوە، لەكاتێكدایە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سێ تەقینەوە لە ناو سەنتەری بازاڕی كۆبانێ ڕوویدا و ژمارەیەک هاوڵاتی برینداربوون.