کۆبانێ، چادری چالاکی "کات کاتی ئازادییە" لە ڕۆژی سێیەمدا کۆتایی هات

چالاکی چادری یەکێتی ژنانی گەنج وەک بەشێک لە هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" کۆتایی هات.

کۆبانێ

 

یەکێتی ژنانی گەنج لە ١٩ی کانونی یەکەم، لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، چادریان لە مەیدانی شەهید عەگید دانا و ئەمڕۆ لە ڕۆژی سێیەمدا چالاکییەکە کۆتایی هات.

 

لە ماوەی سێ ڕۆژی چالاکییەکەدا، دامەزراوەکانی کانتۆنی کۆبانێ، کۆنگرەی ستار، کلتور و هونەر، ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان، تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک-TEV-DEM، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هەرێمی فورات و هەموو دەستە و لایەنە سیاسییەکان سەردانی چادرەکەیان کرد.

 

یامینە جمۆ، ئەندامی یەکێتی کرێکارانی کانتۆنی کۆبانێ، لە چادری چالاکییەکەدا وتی: "دەبێت بە شێوازی جیاواز ئاستی چالاکیەکانمان بەرزبکەینەوە، چونکە ئەوەی دەیکەین بۆ شکاندنی گۆشەگیری بەس نییە، تەنیا بە هەڵدانی چادر نابینە وەڵام بەڵکوو دەبێت بە شێوازی جیاواز و کرداری هەوڵ بدەین، بەتایبەتی ئێمەی ژنان دەبێت بچینە ناو بزووتنەوەکان و نەوەستین هەتا ڕێبەرەکەمان ئازاد دەکەین".

 

ت.پ