کاروانی هاوپشتی بەرەو شێخ مەقسودو ئەشرەفیە بەڕێکەوتن
لە نێوان پەرەسەندنی سەربازی و پێشێلکارییە بەردەوامەکان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە لە شاری حەلەب، کاروانێک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بەرەو دێرحافر بەڕێکەوت، کە هەڵوێستێکی مرۆیی و گەل بەرجەستە دەکات.
قامیشلۆ
ژنانی شاری کرکی لکی، بەشدارییان لە کاروانە مرۆییەکان کرد کە بەرەو دێرحافر ڕۆیشتن، وەک هاودەنگی لەگەڵ دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە، دووپاتیان کردەوە، کە هاودەنگی گەل بەهێزترین چەکە لە بەرەنگاربوونەوەی هەوڵەکانی شکاندنی ئیرادە و تێکدانی سەقامگیری وڵات.
لە وەڵامی بانگەوازێکی ئەنجومەنی گشتی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی شاری حەلەب، کاروانەکانی گەل لە شارە جیاوازەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە ڕۆشتن بە بەرەو حەلەب، لە دیمەنێکدا کە ڕەنگدانەوەی یەکڕیزی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی بوو، دوێنێ ٩ی کانوونی دووەم یەکەم کاروان لە فوراتەوە بەڕێکەوت و گەیشتە تەبقا، گروپەکانی دیکەش لە شارەکانی ناوچەی جزیرە و ڕەققەوە جوڵەیان کرد.
ئەمڕۆ ١٠ی کانوونی دووەم، سەدان دانیشتووی دێریک، قامیشلۆ، تل کۆچەر، تل حەمس، جەل ئاغا، تربە، دربەسی، قامیشلۆ، عامودا بەرەو حەلەب بەڕێکەوتن، کاروانێکی ١٠٠ پاس بەرەو شاری حەسەکە بەڕێکەوت و دروشمی بەرخۆدانیان بەرزکردەوە.
کاروانەکە کە ژنانی ناوچە جیاوازەکانی ناوچەکەی لەخۆگرتبوو، هەڵگری پەیامێکی مرۆیی و نیشتمانپەروەرانە بوو کە یەکڕیزی و هاودەنگیی گەلی دووپات دەکردەوە، هەروەها پابەندبوونی گەل بە ئاشتییەکی دادپەروەرانە لەگەڵ ئامادەیی تەواویان بۆ بەرخۆدانی ڕەوا لە داکۆکیکردن لە ماف و شکۆمەندیان.
"هەر پەرەسەندنێک بە ئیرادەی بەهێزی گەل بەرەوڕوو دەبێتەوە"
شەهناز عەبدۆ، دانیشتووی شاری قامیشلۆ ڕوونی کردەوە، کە کاروانەکە هەڵوێستی مرۆڤدۆستانەیە سەرچاوەی گرتووە لە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە دانیشتوانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە، وتی: بەشداری ژنان ڕۆڵی پێشەنگی ئەوان لە بەرخۆدانی کۆمەڵگەدا نیشان دەدات، بەرزکردنەوەی ئاڵای ئاشتی بە واتای دەستبەرداربوون لە مافی ڕەوای بەرگریکردن لە خۆیان نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر پەرەسەندنێکی سەربازی کە داگیرکەری تورکیا پشتیوانی بکات، بە ئیرادەیەکی بەهێزی گەل بەرەوڕوو دەبێتەوە، وتی: بەرخۆدان لە دژی بەنداوی تشرین توانای کۆمەڵگەی ڕێکخراوەی سەلماند بۆ پووچەڵکردنەوەی پلانە دوژمنکارەکان و پاراستنی سەرچاوە گرنگەکان.
شەهناز عەبدۆ تەڤگەریەکانی بەرخۆدانی پێشووی بیرهێنایەوە، بەتایبەتی بەرخۆدان لە دژی بەنداوی تشرین، بە نموونەیەکی زیندوو لە ئیرادەی گەل و توانای گۆڕینی ئاڵەنگاریەکان بۆ خاڵە بەهێزەکانی زانی، وتی: ئەوەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەگوزەرێت درێژکراوەی ئەو ئەزموونە خەباتگێڕانەیە و پێدەچێت قۆناغی ئێستا شایەتحاڵی بەرخۆدانێکی ئەفسانەیی نوێ بێت، کە تێیدا ژنان و پیاوان و منداڵەکان لەگەڵ یەکتر وەستاون و بەرگری لە مافی خۆیان دەکەن بۆ ژیانێکی پارێزاو و شکۆمەندانە و داهاتووی منداڵەکانیان.
ڕێزی لە بەرخۆدانی دانیشتووانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە گرت و دووپاتی کردەوە، کە کاروانی مرۆیی کە ئەمڕۆ بەڕێدەکەوێت نوێکردنەوەی بەڵێنەکەیە و هاودەنگیی گەل وەک بەهێزترین چەک دەمێنێتەوە.
"هاوپشتی گەل چەکێکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوڵەکانی شکاندنی ئیرادە"
ئەسما موراد دانیشتووی قامیشلۆ، دووپاتی کردەوە، کە بەشداری ژنان و دایکان لە کاروانەکەدا لە هەستێکی قووڵی بەرپرسیارێتی نیشتمانی و مرۆییەوە سەرچاوە دەگرێت،وتی: هاودەنگی گەل بەهێزترین چەکە لە بەرامبەر هەوڵەکانی شکاندنی ئیرادە و ناسەقامگیری ناوچەکە، ئەمڕۆ مۆڕاڵمان لە بەرزترین ئاستیدایە، بەتایبەتی کە بەرەو پاڵپشتیکردنی دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەڕۆین، کە لە ئەنجامی پەرەسەندنی سەربازییەوە ڕووبەڕووی بارودۆخی سەخت بوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ژنانە هەڵوێستی خۆیان لەسەر بنەمای ڕێبازی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بونیاد دەنێن کە لەسەر ئازادی و پێکەوەژیان دامەزراون، ئامادەن قوربانی بدەن لە بەرگریکردن لە خاک و گەلەکەیان و یەکڕیزی وەک مسۆگەری بنەڕەتی بۆ پاراستنی کۆمەڵگە دەمێنێتەوە، وتی: هەرکەسێک گرەو لەسەر شکاندنی ئیرادەی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا یان دەستبەسەرداگرتنی تەنانەت یەک بست لە زەوییەکەی بکات، بەڕەوڕووی دیوارێکی تۆکمەی بەرخۆدانی گەل دەبێتەوە.
کاروانی ژنان پەیامێکی ڕوونیان نارد، ڕایانگەیاند، ئەوەی لە شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەگوزەرێت دەست دەخاتە سەر ویژدانی هەموو دانیشتووانی ناوچەکه، هاودەنگی گەل وەک پارێزبەندی لە بەرامبەر هەڕەشە و پێشێلکارییە بەردەوامەکان دەمێنێتەوە، لە کۆتاییدا وتی: گەلێک کە بەرخۆدانی وەک ڕێگای خۆی هەڵبژاردبێت، شکست ناهێنێت.