کارسازی کورد نەڤین ئیل کۆچی دوایی کرد

کارسازی کورد نەڤین ئیل، کە کار و چالاکیی زۆر گرنگی بۆ ژنانی کارساز ئەنجامدا، بەهۆی نەخۆشییەکی سەختەوە، ئەم بەیانییە کۆچی دوایی کرد.

ئامەد

سەرۆکی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئامەد، نەڤین ئیل، کۆچی دوایی کرد. نەڤین ئیل، کارسازێکی ناسراو، داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ و سەرۆکی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئامەد بوو ماوەیەکی درێژ بوو لە نەخۆشخانەیەکی ئەستەنبوڵ چارەسەری پزیشکی وەردەگرت. مەرگی ئەو خەمێکی گەورەی لە شارەکەدا دروستکرد. نەڤین ئیل هەم لە نێو کۆمەڵگەی کارسازیدا، هەم لە نێو ژنانی کارساز و هەم لە نێو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی داهێنان و شوێنپەنجەیەکی قووڵی لێ بەجێما. نەڤین ئیل بە خوشکە نەڤین دەناسرا. هەروەها لە دامەزراندنی کۆمەڵەی شێرپەنجەی گۆن ئیشگی ،ڕووناكیى ڕۆژ دا ڕۆڵێکی چالاکی گێڕا.

 

یەکەمین سەرۆکی ژنی ئەنجومەنی ژووری بازرگانییە

نەڤین ئیل، لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە کۆی دەنگ وەک یەکەمین سەرۆکی ژنی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئامەد هەڵبژێردرا. ساڵانێکی زۆر لەناو ژووری بازرگانیدا، بەتایبەتی لە پێکهاتەکانی وەک ئەنجومەنی ژنان و دەستەی ژنانی کارسازی ئامەد لە یەکێتیی ژوورەکان و بۆرسەکانی تورکیادا، بۆ پێشخستنی کارسازیی ژنان و زیادکردنی ڕێژەی کارکردنی ژنان، کار و خەباتی پێشەنگانەی ئەنجامدا.

 

نەڤین ئیل کە چەندین پڕۆژەی بۆ گەشەپێدانی ئابووریی شارەکە، زیادکردنی توانای وەبەرهێنان و ناساندنی لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیدا وەک پێشانگای گەشتیاریی بەرلین و پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەندۆنیزیا بەڕێوەبردووە، وەک یەکێک لەو کەسانە دەناسرێت کە بە ڕێبازە دادپەروەر، یەکسان و بەشدارپێکەرەکەی لە بەڕێوەبردندا، دەنگدانەوەی لە ناوچەکەدا هەبوو.

 

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئامەد، سەبارەت بە کۆچی دوایی نەڤین ئیل بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: هاوکاری بەڕێزمان و سەرۆکی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئامەد نەڤین ئیل، بەداخەوە بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە ژیانی لەدەستدا. نەڤین ئیل، کە ساڵانێکی زۆر کار و کۆششی دڵسۆزانەی خۆی بۆ دەرخستنی ڕەنجی ژنان، پشتگیریکردنی کارسازیی ژنان و بەهێزکردنی خەباتی ڕێکخراوەیی ژنان تەرخانکرد، لە دوو خولی کارکردنیدا لە بەڕێوەبەرایەتیی ژوورەکەدا، ئەرکەکانی خۆی بە دڵسۆزییەوە جێبەجێ کرد. ئەو لە چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنییدا ڕۆڵێکی چالاکی گێڕا و بەشداریی هێژای لە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووریی شارەکەماندا کرد. ئێمە بەهۆی کۆچی دوایی سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێزمان نەڤین، کە هەمیشە بە ڕێزەوە بەهۆی ڕاستگۆیی، کارامەیی، بەرهەمداری و ڕۆحیەتی خەباتگێڕانەیەوە یاد دەکرێتەوە، زۆر دڵگران و خەمبارین