کارمەندێکی تەندروستی لە ئامەد خۆی کوشت

کارمەندی تەندروستی فاتمە دەمیرەل، کە لەلایەن KHK لە کارەکەی دوورخرایەوە، لە ماڵەکەیدا خۆی کوشت، یەکێتی کرێکارانی تەندروستیش ئاماژە بەوەدەدەن زوڵمی KHK بووە هۆی مردنی کەسێکی دیکە.

کارمەندی تەندروستی فاتمە دەمیرەل، کە لەلایەن KHK لە کارەکەی دوورخرایەوە، لە ماڵەکەیدا خۆی کوشت، یەکێتی کرێکارانی تەندروستیش ئاماژە بەوەدەدەن زوڵمی KHK بووە هۆی مردنی کەسێکی دیکە.

ئامەد

 

فاتمە دەمیرەلی تەمەن ٤٨ ساڵ، کارمەندی تەندروستی بوو لە نەخۆشخانەی منداڵانی شاری ئامەد لە باکوری کوردستان کاریدەکرد بەڵام لەلایەن فەرمانی یاسایی-KHK لە کارەکەی دوورخرایەوە، بەپێی زانیارییەکان فاتمە ماوەیەکی زۆر بێکار بووە و بەدوای کاردا دەگەڕا.

 

دوێنی لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی کوشت، بەر لە دوو ڕۆژ نامەیەکی بۆ پلاتفۆڕمی کرێکاران بە ناوی "ئەڤین گونەش" ناردووە و تێیدا نووسیوە: سڵاو بۆ هەمووان، من بەدوای کارێکی نوێدا دەگەڕێم و ئەگەر تۆ پشتگیریم بکەیت، من زۆر دڵخۆش دەبم. من لە ئێستاوە بۆ ئەو پێشنیار و ئامۆژگاری و دەرفەتانەی کە دەتوانن پێشکەشی بکەن، سوپاسگوزارم، #OpenTowork".

 

SES: لێپێچینەوە دەکەین

کاتێک عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، کۆچی دوایی فاتمە دەمیرەلی ڕاگەیاند، یەکێتی کرێکارانی تەندروستی و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتی- SES لە تۆڕمی کۆمەڵایەتی فەرمی خۆیادا پەیامێکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: بەداخەوە، زوڵم و ستەمی KHK کۆتایی نایەت، ئەم زوڵمە بووە هۆی مردنی کەسێکی تر لە ئامەد، ئەندامە دەرکراوەکەمان، فاتمە دەمیرەل نەیتوانی بەرەنگاری ئەو زوڵمە بێت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، "ئێمە ناتوانین مردنی کەسێکی دیکە قبوڵبکەین، لە دژی فشارەکانی OHAL û KHK و ئەو بێ یاساییەی کە بەرامبەر بە هەموو هەڤاڵانمان کراوە، لێپێچینەوە دەکەین".

 

ت.پ