کاملا هاریس هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت
بەپێی سکاڵایەک لە دادگای فلۆریدای نەتەوە یەکگرتووەکان، هاوڵاتییەکی میامی تۆمەتبارکراوە بەوەی هەڕەشەی کوشتنی کاملا هاریسی کردووە.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی سکاڵایەک لە دادگای تاوانی ویلایەتی فلۆریدای نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمارکراوە، ژنێکی پەرستار بە ناوی نیڤیا پێتیت فیلیپس لە ئاڵوگۆڕێکی ڤیدیۆی نێوان خۆی و هاوژینەکەیدا کە لەڕێگەی بەرنامەی ئەلکترۆنی (JPay) نێردراوە، هەڕەشەی کوشتن لە کاملا هاریس دەکات و لە یەکێک لە ڤیدیۆکاندا کە فیلیپس زۆر بە توڕەییەوە لە دژی کاملا هاریسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا قسە بۆ کامێرا دەکات، دەڵێت: " کاملا هاریس تۆ دەمریت، ڕۆژەکانی ژیانت دەژمێردرێن" ڤیدیۆکانیش لەلایەن خزمەتگوزاری نهێنی ئەو وڵاتەوە دەستیبەسەردا گیراوە.
لە یەکێکی دیکە لە ڤیدیۆکاندا کە لە ١٣ی شوبات تا ١٨ی شوبات نێردراون، هاتووە: "من بەرەو مەیدانی چەک دەڕۆم، سوێند دەخۆم تا ٥٠ ڕۆژی دیکە تۆ دەمریت، دەست بکە بە ژماردنی ڕۆژەکان".
لە ٣ی ئازاردا بەشی لێکۆڵینەوەی نهێنی پۆلیسی میامی، سەدانی فیلیپسیان کرد بەڵام ئامادە نەبوو وەڵامیان بداتەوە، لەچەند ڕۆژی دواتردا لە سکاڵایەکیدا دەربارەی توڕەبوونەکەی فیلیپس ئاماژەی بەوەداوە کە کاملا هاریس ڕەشپێشتی تەواو نییە و لەکاتی سوێندی یاساییشدا کاملا هاریس دەستی خستووەتە سەر جانتاکەی نەک پەرتوکی ئینجیل.
ت.پ