بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە ئامینە شەنیاشار چالاکی ئێشکگری بە کاتی وەستاند

بەهۆی ئەوەی دۆخی تەندروستی بەرەو خراپتر دەچوو، ئامینە شەنیاشار بۆ ماوەیەکی کاتی ناڕەزایەتییەکەی خۆی، کە لە بەردەم پەرلەمانی ئەنقەرەدا درێژەی پێدەدا، ڕاگرت.

ئەنقەرە

 

ئامینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لەلایەن پاسەوان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدز، پەرلەمانتاری پارتی داد و گەشەپێدانەوە کوژران، لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە شاری ڕەحا لە باکووری کوردستان دەستی بە ئێشکگری دادپەروەری کرد و لە بەردەم پەرلەمانی ئەنقەرەدا درێژەی پێدا.

 

ئامینە شەنیاشار کە چەندین ساڵە داوای دادپەروەری و ئازادکردنی کوڕێکی دەستگیر کراوی دەکات، ڕایگەیاند، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە، بەشێوەیەکی کاتی لە بەردەم پەرلەمان لە ئەنقەرە، ناڕەزایەتی دەربڕین، کە لە ڕۆژی ٣٣یەمین دایە، ڕادەگرێت.