ئەمریکا هۆشداری دەدات لە تێکچوونی دۆخی مرۆیی لە سودان

لە ١٥ی نیسانەوە، ململانێکانی سودان بووەتە هۆی ئاوارەبوونی ملیۆنان کەس، ئەمەش دەتوانێت هەموو ناوچەکە بخاتە ناو کارەساتێکی مرۆییەوە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش هۆشداری دەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٢٥ی ئاب، نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبارەی توندوتیژی سێکسی لە ئەنجامی ململانێکانی سودان نیگەرانی خۆی دەربڕی و ڕاپۆرتێکی تایبەتی لەسەر "توندوتیژی سێکسی پەیوەست بە ململانێ"، بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، توندوتیژی سێکسی پەیوەست بە ململانێ لە سودان بۆ هێزەکانی پشتیوانی خێرا و میلیشیاکانی هاوپەیمانان گەڕێنراوەتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ کۆمەڵێک دەرفەت، کە لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت لێپرسینەوە لە تاوانباران بکرێت".

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، نیگەرانە لە ڕاپۆرتەکانی دەستدرێژی، دەستدرێژی بەکۆمەڵ و جۆرەکانی تری توندوتیژی ڕەگەزی دژی ژنان و کچان لە ڕۆژئاوای دارفور و ناوچە جێناکۆکەکانی دیکە، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم ڕەفتارە شەڕانگێزانە بەشدارن لە شێوازێکی توندوتیژی کە کەمایەتییەکان دەکاتە ئامانج.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا نیگەرانە لە دۆخی ناو شاری نیالا و دەوروبەری لە باشووری دارفور، کە دەیان هەزار هاوڵاتی مەدەنی، کە لەگەڵ چڕبوونەوەی شەڕی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا گیریان خواردووە، داواشی لە هەردوو لایەنی ململانێکە کرد، تا دەستبەجێ شەڕەکە بوەستێنن و ڕێگە بە تێپەڕبوونی سەلامەت بدەن بۆ هەموو هاوڵاتیانی مەدەنی لە دەرەوەی شار.

 

ڕێکخەری فریاگوزاری نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا لە ململانێکانی سودان و لە ئەنجامدا برسێتی و نەخۆشی و ئاوارەبوون کە هەڕەشەی گرتنەوەی تەواوی وڵاتەکەی دەکات، لە بەیاننامەیەکدا وتیشی: ئەو شەڕە توندوتیژانەی لە ١٥ی نیسانەوە خەرتوم و دارفۆری گرتووەتەوە، ناوچەکانی دیکەی گرتووەتەوە، لەناویاندا شاری کۆردۆفانیش بە هەمان شێوە.

 

لە ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی سورێژە، مەلاریا، تای خوێنبەربوون و سکچوونی توندی ئاوی لە سەرتاسەری وڵاتدا ئاشکرا کردووە، لەکاتێکدا زۆربەی خەڵک چارەسەری پزیشکی وەرناگرن، دوای ئەوەی ململانێکان زۆرێک لە ناوەندەکانی وێران کرد و زۆرێک لە نەخۆشخانەکانی خستە خزمەتەوە.