ڕۆژنامەنووس نوژیان ئێرهان لە سەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە
ڕۆژنامەنووس نوژیان ئێرهان لە شەشەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا لە شەنگال لەسەر گۆڕەکەی یادیکرایەوە و ڕاگەیەندرا کە نوژیان بوو بە دەنگی هەموو ژنانی ئێزدی.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژنامەنووس نوژیان ئێرهان لە شەشەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا لە شەنگال لەسەر گۆڕەکەی یادیکرایەوە، ڕاگەیاندنێک کرا کە نوژیان بوو بە دەنگی هەموو ژنانی ئێزیدی.
ڕۆژنامەنووس نوژیان ئێرهان ڕۆژی ٣ی ئاداری ساڵی ٢٠١٧ لە ئەنجامی هێرشی پێشمەرگەی ڕۆژی سەر پەدەکە لەسەر ڕێگای سینون - خانەسۆر بە سەختی بریندار بوو، دوای ١٩ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، نوژیان ئێرهان لە ٢٢ ئاداری ساڵی ٢٠١٧ چووە ناو کاروانی شەهیدان.
یادی نوژیان ئێرهان لە شەشەمین ساڵیادی شەهیدبوونی لە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و گۆڕستانی شەهید بەرخۆیدان لە چیای شنگال کرایەوە، لەسەر گڵکۆی شەهید نوژین، بەیاننامەی ژنانی ئیزیدخان لەلایەن ڕۆژنامەنووسان هێڤی ئێزدا و نوژین ئێزیدی خوێندرایەوە.
بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:
"سەرەتا وەک شوێنکەوتووی شەهید نوژیان ئێرهان، لێکۆڵەر و ڕۆژنامەنووس و شۆڕشگێڕی دڵسۆز، لە شەشەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا بە خۆشەویستی و ڕێز و سوپاسگوزارییەوە یادی دەکەینەوە، لە کەسایەتی ئەودا هەموو ژنە ڕۆژنامەنووسەکان لەسەر بنەمای "با ڕاستی لە تاریکیدا نەمێنێتەوە"، شەڕیان کرد و بوونە شوێنکەوتووی ڕاستی.
وەک دەزانرێت لە ساڵی ٢٠١٤ کاتێک چەتەکانی داعش هێرشی دڕندانەیان بۆ سەر شەنگال ئەنجامدا، نوژیان ئازایانە چووە شەنگال، دەیویست ئەو ڕاستی و دڕندەییانەی لە شەنگال ڕوودەدەن بگەیەنێتە ڕای گشتی و بیکاتە بەشێک لە مێژوو، ئازاری دەستبەسەرداگرتن و خۆفڕێدانی ژنانی ئێزدی دیل بۆ ئەوەی نەدرێنە دەست چەتەکانی داعش بە قووڵی هەستی پێدەکرا، ئەو دەیویست بەشێک بێت لەو ئازار و بەرەنگارییانە، هەڤاڵ نوژیان هەوڵیدا ڕاستی ژنانی ئێزدی بڵێت و ژیانێکی نوێ لە شەنگال بنیات بنێت، وردە وردە ژیانی خۆی لەسەر بنەمای گەڕان بەدوای حەقیقەت و ئازادیدا بنیات نا.
لە هەموو ساتێکدا کە بە کامێرای خۆی لە پێگەکانی شەڕ لە شەنگال بوو، چیرۆکەکەی لەگەڵ بەرگریکارانی شەنگال و لەگەڵ خەڵکدا باسدەکرد، بە کامێراکەیەوە هەموو ساتەکانی ژیانی لەبەردەم خەڵکدا بوو، شەهید نوژیان بە کامێرا و وێنەکانی بوو بە هیوای ژیانێکی ئازاد بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی و بوو بە دەنگی شەنگال، لە لایەک باسی ئەو خیانەتەی کرد کە لە شەنگال کرا، لە لایەکی تریشەوە باسی بەرخۆدانی ئازادیخوازان و ژنانی ئێزدی دەکرد، هیوای ژن و مرۆڤایەتی ئازادیخوازی لە دڵی خۆیدا هەڵگرتبوو، لەگەڵ بەرپرسیارێتی بەدیهێنانی ئەو چاوەڕوانییانەدا خەباتی دەکرد.
لە ٣ی ئاداری ساڵی ٢٠١٧ پەدەکە بە هاوکاری دەوڵەتی تورکیا ویستی جارێکی تر خیانەت بکات، بۆ ئەوەش هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی خانەسۆر و دەیانویست ئەو فەرمانە دووبارە بکەنەوە کە بەکرێگیراوانی داعش تیایدا سەرکەوتوو نەبوون، خەڵکی شەنگال و ژنە ئێزدیەکان و شەڕەڤانان بە هەڵوێستێکی بەهێزەوە لە بەرامبەر ئەو هێرشە لەشکرکێشانەدا وەستانەوە و نەیانهێشت تێپەڕن، ڕۆژنامەنووس نوژیان هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەی لەگەڵ پێکهاتەی ئێزدی لەدژی هێرشەکانی پەدەکە و کردەوە خیانەتکارەکانی گرتەبەر، بەهۆی ئەو هەڵوێستە شەرەفمەندانەیەوە بە ئەنقەست لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە کرایە ئامانج، هەڤاڵ نوژیان کرایە ئامانج، چونکە کارە پیسەکانیانی لەگەڵ ڕای گشتیدا هاوبەش دەکرد و ڕاستییەکانی دەهێنایە ئاراوە و لە ٢٢ی ئاداردا گەیشتە ئاستی شەهیدبوون.
ئەمڕۆ وەک پەیوەندی ژنانی ئێزدی لە شەنگال، بە ئیرادەیەکی زۆرەوە لەسەر میراتی شەهید نوژیان بەردەوامین، پەیوەندی ژنانی ئێزدی بە ناسنامە و هێڵی پەیوەندی ژنانی ئازاد، بە ئیرادە و خۆڕاگری کەسایەتییە پێشەنگەکانی وەک ڕۆژنامەنووس نوژیان ئێرهان، لە شنگال پەرەی سەند و ڕێکخرا.
وەک چۆن هەڤاڵ نوژیان ئەم خەباتەی بۆ حەقیقەت دەستپێکرد و هەرگیز نابێت حەقیقەتی ئێستا لە تاریکیدا بەجێبهێڵرێت، ئەمڕۆ ئێمە لەسەر ئەو میراتە و لەسەر ڕێگای حەقیقەت دەڕۆین کە هەڤاڵ نوژیان فێری کردین، وەک چۆن هەڤاڵ نوژیانەکان هەموو ساتەکانی ژیانیان بە ماندووبوونی بێ وەستان بەسەر دەبرد، با بەردەوام بین لە کارەکانمان وەک ژنە ئێزدیەکان ڕایانگەیاند، بۆ ئەوەی ئەم ڕاستییە هەرگیز لە تاریکیدا نەمێنێتەوە."
ئێمە بە ڕۆح و خەباتی هەڤاڵ نوژیانەکان ڕاستی ژنانی ئێزدی دەگەیەنین بە بیروڕای گشتی جیهان، هەڤاڵ نوژیان مامۆستای ژیانە بۆ ئێمە لە هەموو ساتێکی ژیاندا، ئێمە لە هەموو ساتەکانی ژیانماندا بەدوای ڕاستییەکاندا دەگەڕێین بۆ ئەوەی کامێرا و قەڵەمی هاوڕێکانمان لەسەر زەوی نەمێننەوە”.