"جیاوازی ڕەگەزی لەنێوان مێژوو و داهاتوودا" لە سەیدسادق تاووتوێ کرا
ڕێکخراوی کوردیۆ کۆڕێکی بۆ نوسەر و چالاکوان دیدار کامیل بە ناونیشانی "جیاوازی ڕەگەزی لە نێوان مێژوو و داهاتوودا" لە شارۆچکەی سەیدسادق سازکرد بۆ تاوتوێکردنی جیاوازی ڕەگەزی لەگەڵ گەنجاندا.
ڕێکخراوی کوردیۆ کۆڕێکی بۆ نوسەر و چالاکوان دیدار کامیل بە ناونیشانی "جیاوازی ڕەگەزی لە نێوان مێژوو و داهاتوودا" لە شارۆچکەی سەیدسادق سازکرد بۆ تاوتوێکردنی جیاوازی ڕەگەزی لەگەڵ گەنجاندا.
سەید سادق
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی سەیدسادق ڕێکخراوی کوردیۆ کۆڕێکی بۆ نوسەر و چالاکوان دیدار کامیل محەمەد بە نانیشانی "جیاوازی ڕەگەزی لە نێوان مێژوو داهاتوودا " ئەنجامدا، لە کۆڕەکەدا نوسەر تیشکی خستەسەر ڕۆڵ و پێگەی ژنان لە مێژوو و ئایندەی کوردستان و جیهاندا.
لەکۆڕەکەدا دیدار کامیل باسی لە جیاوازییە ڕەگەزییەکان لە زۆر فاکتەری کۆمەڵایەتی، مێژووی و پرسی ئەخلاق کرد، هەروەها تیشکی خستەسەر ڕۆڵ و پێگەی ژنان لە کایەکانی سیاسەت، ئابوری، کەلتور و دین لە کۆمەڵگای کوردیدا.
دیدار کامیل، ئاماژەی بەوەدا گرنگە لەم جۆرە کۆڕ و سیمینارانە ئەنجام بدرێن لە قەزاو ناحیەکاندا بۆ ئەوەی ژنانی ئەم ناوچانە هۆشیار بکرێنەوە و گرنگی تایبەت بە پرسی ژنان بدەن، بۆ ئەوەی دانەبڕێن لە مافەکانیان کە بەشێکیان بە نائاگایانە دەستبەرداری بوون و بە مافی خۆیانی نازانن.
سەحەر عەلی ژنێکی گەنجی شارۆچکەی سەیدساقە و ئامادەی کۆڕەکە بوو، باسی لەوە کرد کە سازکردنی ئەم جۆرە کۆڕانە دەربارەی ژن و یەکسانی ڕەگەزی بۆ ژنانی سەیدسادق گرنگ و پێویستن و بە پێویستی زانی بۆ بە ئاگاهاتنەوەی ژنان و وەک هەوڵێکە بۆ ئەوەی ژنان لە ڕێگەی زانینەوە بتوانن ئازادییەکانیان بە دەستبهێنن.
کۆڕەکە بە گفتوگۆیەکی کراوە دەربارەی پرسی ژنان لە نێوان ژنانی ئامادەبوو و نوسەر دیدار کامیلدا کۆتایی پێهێنرا.
ت.پ