ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هەڕەشە و حیجابی زۆرەملێ لە کتێبخانەی نەتەوەیی تاران

ئەندامانی کتێبخانەی نەتەوەیی تاران لە وەڵامی پەیامی هەڕەشەئامێز سەبارەت بە ڕەچاوکردنی حیجابی زۆرە ملێ کۆبوونەوە.

ناوەندی هەواڵ

بە پێی وێنە و گرتە بڵاوکراوەکان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ژمارەیەک لە ئەندامانی کتێبخانەی نەتەوەیی تاران بە ناڕەزایەتی دەربڕینێکی هەڕەشەئامێز سەبارەت بە پۆشینی حیجابی زۆرە ملێ کۆبوونەوە.

 

ئەندامانی ئەم کتێبخانەیە بە بینینی ئەم پەیامە هەڕەشە ئامێزە لە گۆڕەپانی سەرەکی کتێبخانەکەدا لە دەوری گۆمەکە کۆبوونەوە و پێیان دەکێشا بە زەویدا و لە کاتی دڕاندنی پۆستەرەکان دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان دەوتەوە.

 

هەروەها لە بەشێکی کتێبخانەکەدا دەستیان کرد بە نووسینی  دروشمی دژی حکومەت و لایەنگری ئازادییان نووسی.

 

کاربەدەستانی کتێبخانەی نەتەوەیی تاران بە بڵاوکردنەوە و لێدانی ئاگادارییەک سەبارەت بە پۆشینی حیجابی زۆرە ملێ هەڕەشەی ڕاگرتن یان هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی ئەندامانی ئەم کتێبخانەیەیان کردووە.