جۆش و خرۆش لە مەخموور بۆ پەیامەکەی ڕێبەری گەلی کورد

بەمەبەستی جێبەجێکردنی یەکەم بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ی شوبات، دانیشتووانی کامپی مەخموور بۆ گوێگرتن لە پەیامە نوێیەکەی ڕێبەر چوونە ناوەندی کولتووری و هونەری مەخموور.

مەخموور

 

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور"، لە یەکەم ساڵیادی بانگەوازی ٢٧ی شوباتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دانیشتووانی کامپەکە چوونە ناوەندی کولتووری و هونەری مەخموور بۆ گوێگرتن لە پەیامی نوێی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

 

پەیامی ٢٧ی شوباتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر شاشەکان بیسترا.

 

دانیشتووانی کامپەکە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە چوونە ناوەندی کولتوورو هونەری مەخموورو بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە گوێیان لە پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گرت.

 

دوای کۆتایی هاتنی پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، خەڵک هەستان و بە یەکدەنگ دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "ژیان بە بێ ڕێبەر نابێت"یان بەرز کردەوە.