جەمیلە عەزیزی لە زیندانی قەرچەک بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستدا

کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی ئێران، ڕایگەیاند لە ١٠ی ئەیلوول جەمیلە عەزیزی زیندانیکراو لە زیندانی قەرچەکی ژنان بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی ئێران، ڕایگەیاند جەمیلە عەزیزی، کە بە سزای ماددیی سزا درابوو، لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥دا لە زیندانی قەرچەک بە شێوەکەی گوماناوی گیانی لەدەستداوە.

 

بە گوێرەی زانیارییەکان، جەمیلە عەزیزی ماوەیەکی زۆر دووچاری نەخۆشی قورس بووەتەوە و هەموو جەستەی گرتووەتەوە، بەڵام بەرپرسانی زیندانەکە زیاد لە دە ڕۆژ ڕێگرییان لە ڕۆشتنە نەخۆشخانەی ناوبراو کردووە و بە باشی چارەسەری پزیشکی وەرنەگرتووە.

 

هەروەها ئەوەش زانراوە، کەفالەتی بەردانی ناوبراو درابوو، بەڵام بەهۆی پێشلکارییەکانی بەرپرسانی زیندانەکەوە جێبەجێ نەکراوە. چاوەڕوان دەکرێ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەرمی جەمیلە عەزیزی ڕادەستی بنەماڵەکی بکرێتەوە، کە بەرپرسانی زیندانەکە بە هۆکاری مردنی ناوبراو تاوانبار دەکەن.