لە شارێکی ئێران دۆخی مەترسیدار ڕادەگەیەنن

بارینی بەفرێکی زۆر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شارێکی ئێران بووە هۆی داڕمانی سەقفی بەشێک لە خانووەکان و ڕێڕەوی پەیوەندییەکانی زۆرێک لە گوندەکان بڕان و دۆخی مەترسیدار لەم شارە ڕاگەیەندرا.

ناوەندی هەواڵ

 

بارینی بەفرێکی زۆر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری کۆهرەنگ سەر بە چوارمحەل و پارێزگای بەختیاری لە ئێران بووە هۆی داڕمانی سەقفی بەشێک لە خانووەکان و ڕێڕەوی پەیوەندییەکانی زۆرێک لە گوندەکان بڕان و دۆخی مەترسیدار لەم شارە ڕاگەیەندرا.

 

دوابەدوای ئەو بەفرە زۆرەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سنووری چوارمحەل و پارێزگای بەختیاری و بەتایبەتی لە شاری کۆهرەنگ باریووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە باران بارین بەردەوام بووە و لە هەندێک ناوچەش بەرزی بەفرەکە گەیشتووەتە نزیکەی ٦ مەتر.

 

. بەفربارینی زۆر بووە هۆی داڕمانی سەقفی بەشێک لە خانووەکان و بڕینی ڕێگاکانی پەیوەندییەکانی ئەم شارە و گوندەکانی دەوروبەری و حکومەت دۆخی سووری لەم شارە ڕاگەیاند.

 

بارینی بەفربارینی بێ وێنە و زۆر لە شاری کۆهرەنگ، ڕێگای پەیوەندییەکانی ١٠٠ گوندی بڕیووە و خانووی گوندنشینەکانی وێران کردووە، بەگوێرەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی کەشناسی ئەم شارە، بەفر لە ناوچە گوندنشینەکان گەیشتووەتە بەرزی ٦ مەتر و لە شارەکان ٣.٥  مەتر و ئەمەش وایکردووە خەڵکی گوندنشین لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەتوانن لە ماڵەکانیان دەربچن.